كۆبونه‌وه‌ی مێركل و پۆتین به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات
جیهان 04:20 PM - 2018-08-19.
له 70 كیلۆمه‌تری دوور له‌به‌رلین و له‌ناوچه‌ی"میسبێرگ" ئێواره‌ی دوێنێ 18ی ئابی 2018 كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیاو فلادیمیر پۆتینی سه‌رۆكی ڕوسیا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێ كۆتایی هات و له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش فلادیمیر پۆتین ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشت.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرده‌وه، به‌ڵام له‌ورده‌كاریدا وه‌ك میدیاكان ئاشكرایانكرد هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه..شپیگل ئۆنلاین نوسیویه‌تی له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نگێلامێركل وتی: به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه‌و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ش هاوبه‌شه‌و ده‌بێ پێكه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا‌و ئۆكراینا بكه‌ین.
شپیگل نوسیویه‌تی كاتێك پۆتین گه‌یشته شوێنی كۆبونه‌وه‌كه له"میسبیرگ"مێركل ڕایگه‌یاند ئه‌و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ پۆتین كار بكات..سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ئۆكراینا‌و جوداخوازه‌كانی لایه‌نگری حكومه‌تی پۆتین مێركل هیوای خواست له‌گه‌ڵ پۆتین باس له‌بڵاوبونه‌وه‌ی هێزی ئاشتی پارێزه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكه‌ن بۆ چاودێری ئاگربه‌سته‌كه‌و مێركل وتوشیه‌تی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا خوازیارن ڕۆڵی ناوبژیوانی ببینن له‌نێواڕوسیاو ئۆكراینا.
سه‌باره‌ت به سوریاش مێركل جه‌ختیكردوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رپه‌رشی ده‌كات به‌شداری ده‌كات و داواشیكرد كۆتایی به مه‌رگه‌ساتی ئه‌دله‌ب بهیندرێ و رێگه له‌كاره‌ساتی مرۆیی بگیرێ،لای خۆشیه‌وه فلادیمیرپۆتین داوایكردوه ئه‌وروپا هاوكاری بكات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریاداو له‌م باره‌یه‌وه وتویه‌تی..ئه‌وه‌ی گرنگه بازنه‌ی هه‌وڵه مرۆییه‌كان له‌ناو ململانێكانی سوریادا فراوانتربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی بتوانین یارمه‌تی گه‌لی سوری و ناوچه وێرانكراوه‌كانی سوریا بده‌ین و تا زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران خۆش بێت، پۆتین وتی ناكرێ چاره‌سه‌ری ئاو‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان نه‌كرێ و باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكرێ و ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته له‌كه‌یه‌كی گه‌وره به‌ئه‌وروپاوه.. له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌تی تر باسكراوه له‌وانه بۆری " ستریمی ٢ "له‌نێوان ڕوسیا‌و ئه‌ڵمانیادا كه‌بۆته جێی ڕه‌خنه‌ی ولاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌ندێك له‌ولاتانی ئه‌وروپی مێركل له‌و دیداره‌دا جارێكی‌تر پابه‌ند بونی خۆی به‌و رێكه‌وتنه‌وه دوپاتكردۆته‌وه به‌لام نیگه‌رانیه‌كانیشی سه‌باره‌ت به‌جموجۆڵه‌كانی ئیران نه‌شاردۆته‌وه‌و هیواشی خواست هه‌وڵه‌كان چربكرێته‌وه بۆ ئاگربڕی ته‌واو به‌درێژایی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی ئۆكراینی و جوداخوازه‌كان له‌هه‌رێمی "دونباس" ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ڕوسیا پشتگیری خۆی بۆ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران دوپاتكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له‌دروستكردنئ بۆمبی ئه‌تۆمی.مێركل له‌دانیشتنه‌كه‌دا ویستویه‌تی باس له‌پرسی مافه‌كانی مرۆڤ بكات،له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا پۆتین به‌رگری له‌پرۆژه‌ی به‌ڕێكردنی گازی له‌ئۆكرایناوه وه‌ك پێداویستیه‌كی ئابوری ئه‌وروپای له‌سه‌ر ئاستی وزه كرد‌و جه‌ختیلێكرده‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28