riklam

پۆلیسی سلێمانی: تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ی رووداوه‌كه‌ی وڵوبه‌ ده‌ستگیركرا

کوردستان 03:28 PM - 2018-08-19
.

.

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكی تری ڕوداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 7ی6ی2018 ، سه‌عات 10:30 خوله‌كی شه‌و له‌نزیك پردی وڵوبه‌ له‌شاری سلێمانی هاووڵاتی ( ك ، ع ، ش ) كوژرا ، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردو وه‌رگرتنی وته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌بوو.

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردو توانرا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئه‌مشه‌و تۆمه‌تبار ( س ، م ، ك ) له‌دایكبووی 1988 پیشه‌ی شۆفێری تاكسی ده‌ستگیربكرێت .

له‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دوو تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركران كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ی شاری سلێمانی، هه‌رسێ‌ تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket