riklam

روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ بڕینی كاره‌بای چاڤی لاند

کوردستان 01:32 PM - 2018-08-19
.

.

سه‌باره‌ت به‌ بڕینی كاره‌بای پڕۆژه‌ی چاڤی لاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

دوێنێ شه‌ممه‌ 18 ی ئاب دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی بابه‌تێكی له‌ ژێرناونیشانی (پێش چه‌ژن به‌بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی كاره‌با چاڤی لاند بڕاوه‌) بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌ كه‌ به‌بڕیاری به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، كاره‌بای پرۆژی چاڤی گه‌شتیاری بڕدراوه‌، لێره‌ بۆ  ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان چه‌واشه‌ نه‌كرێن، ئه‌م راستیانه‌ی خواره‌ بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

1- بڕینی كاره‌بای چاڤی گه‌شتیاری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، به‌ فه‌رمانی ژماره‌ (4595) له‌ 17/7/2018  به‌یانی پاڵپشت به‌ ماده‌ی (23)ی رێنمایی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2018 كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائقی كوردستان ژماره‌ 223 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كۆمپانیای چاڤی ئاگادار كراوته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئاماده‌ نه‌بێت پاكتاوی قه‌رزه‌كه‌یان كه‌ زیاتر 815 ملیار دینار پاكتاو نه‌كه‌ن،  كاتژمێر 10ی به‌یانی 25/7/2018 كاره‌بای ده‌بڕدرێت بڕدراوه‌.

2- كاره‌بای چاڤی له‌ 25/7/2018 بڕدراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون كه‌ پاره‌ی كاره‌باكه‌ بده‌ن، له‌كاتێكدا بۆیان كرابوو به‌ قیست و بڕیاربوو بیده‌ن، هه‌روه‌عا زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ پاره‌یان نه‌داوه‌ و چه‌ندین جار ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ بۆیان كراوه‌ به‌ قیست نه‌یانداوه‌ و  پاره‌ی كاره‌باشیان له‌سه‌ر خاون پشكه‌كان هه‌ژماركردوه‌، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ چاڤی پرۆژه‌یه‌كی بارزگانی قازانج ویسته‌ و داهاتێكی زۆری هه‌یه‌.

3- سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێن به‌رپرسانی كاره‌با ئاماده‌نه‌نبوو هاوكاری كۆمپانیای چاڤی بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ماوه‌ی 5 ساڵه‌ كاره‌با نشتیمانی به‌كارده‌هێنن و پاره‌ش ناده‌ن و چه‌ندین جار پاره‌كه‌یان بۆ كراوه‌ به‌قیست و ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  پاره‌یان نه‌داوه‌ و قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بویان ئێستا گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ی 900 ملیۆن دینار، له‌كاتێكدا یه‌ك هاوشی ماڵانیش نیه‌ كه‌ 5 ساڵ بێت پاره‌ی كاره‌بای نه‌دابێت.

4- كۆی هاوبه‌شه‌ بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، پابه‌ندن به‌ پێدانی كاره‌با و له‌چه‌ند مانگ تێپه‌رناكات و پابه‌ندی قیسته‌كانیان ده‌بن و لێیان وه‌رده‌گیرێت .

5- بۆ زانیاری گشت چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی سه‌ر كۆمپانیا نالیا 100 ملیۆن دیناری پاره‌ كاره‌با قه‌رزارن و كاره‌باكه‌شیان نه‌بڕدراوه‌، بۆ له‌مه‌ودوا ناچار ده‌بین بیبڕین.

راگه‌یاندنی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
19/8/2018

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket