riklam

كارەبای سلێمانی: چاڤی لاند 900 ملیۆن قەرزدارە

کوردستان 12:56 PM - 2018-08-19
.

.

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: بڕینی كارەبای پڕۆژەی چاڤی لاند بەپێی یاسا بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە جێگری سەرۆكی حكومەتەوە نییە.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد هۆكارەی بڕینی كارەبای پڕۆژەی چاڤیلاندی ئەوەیە كە پارەی كارەبا قەرزدارە و نەیداوە بۆیە كارەبای بڕاوە.

وتیشی: پڕۆژەی چاڤی لاند بڕی 900 ملیۆن پارەی كارەبا قەرزدارەو هەتا پارەی قەرزەكە نەدات كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەكە ناگەڕێتەوە
بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕینی كارەبای چاڤی لاند بەپێی یاسا بووە و هیچ پەیوەندی بە جێگری سەرۆكی حكومەت نەبووە.

وتیشی: دوایین بڕیارە برینی كارەبای پڕۆژەی چاڤی لاند بوو لەڕۆژی 25-7-2018 و تا پارەی قەرزەكەی نەدات كارەبای نیشتمانی نادرێت بە چاڤی لاند.


PUKmedia  باشیلا جەعفەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket