riklam

ئێران فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نوێ نمایش ده‌كات

جیهان 10:38 AM - 2018-08-19
.

.

وه‌زیری به‌رگری ئێران ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نوێ كه‌ دروستكراوی پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئێرانییه‌ نماش ده‌كرێت .

ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری ئێران ڕایگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پیشه‌سازی به‌رگری نیشتمانی، ڕۆژی 22-8-2018   فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی نوێ نمایش ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانی سه‌ربازی ئێران دروستكراوه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئێران ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به‌و فڕۆكه‌ نوێیه‌ نه‌خسته‌ڕوو و ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئێران هه‌رگێز په‌لاماری هیچ وڵاتێكی نه‌داوه‌ و ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان یه‌كێك بیه‌وێت ئاسایشی ئێران بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌مڕۆكه‌ ئێران هه‌موو پێداویستییه‌كانی خۆی دابین ده‌كات و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌رگریكردندایه‌.


PUKmedia ئاژانسی ئیسنا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket