riklam

دواجار ڕێگه‌ی هه‌ولێر- كه‌ركوك كرایه‌وه‌

کوردستان 09:37 AM - 2018-08-19
.

.

داوی 306 ڕۆژ له‌ داخستنی رێگای نێوان كەركوك هەولێر كرایەوە.

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19-8-2018 دوای 306 ڕۆژ له‌ داخستنی پردی پردێ دواجار ئه‌و پرده‌ كرایه‌وه‌.

پرده‌كه‌ ئاسنینه‌ و  بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كاتی ده‌بێت، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌ سەرەكییەكە ته‌واو ده‌بێت كە بڕیارە لە شەش مانگی داهاتوودا چاكبكرێتەوە.

بڕیاریشه‌ له‌ 25 ی ئه‌م مانگه‌ ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان فه‌راهه‌م بكرێت.

ته‌نها پۆلیس بۆی هه‌یه‌ له‌ بازگه‌گان كاروباره‌كان ڕایی بكه‌ن و به‌پێی زانیارییه‌كان بڕی 220 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كه‌ ته‌رخان كراوه‌.

PUKmedia
.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket