riklam

حاکم قادر: یه‌كێتی هی هه‌مووانه‌ و بۆ هه‌مووانه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:02 AM - 2018-08-19
.

.

له‌پای ئه‌رك وماندووبوونیان ، یه‌كێتییه‌كانی عه‌ربه‌ت وده‌وروبه‌ری بڕوانه‌مه‌ی ڕێزلێنانیان پێ به‌خشرا.

یه‌كێتی، یه‌كێتی هه‌موانه‌و بۆ هه‌موان و بۆ گه‌له‌كه‌مان بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی تێده‌كۆشێت وهه‌رده‌م تێكۆشاوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌ل و بۆ ڕزگاری وئازادی ڕووبارێك خوێنی به‌خشیوه‌ و یه‌كێتی حزبێكی كوردستانی یه‌و به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو (مام جه‌لال) له‌یه‌كه‌م ساتی دامه‌زراندنی یه‌وه‌ له‌ كارنامه‌و ڕێبازو پڕه‌نسیپه‌كانی بۆگه‌یشتن به‌ دوا پله‌ی سه‌ركه‌وتن پاشگه‌ز نه‌بۆته‌وه‌ .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی وچه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌رفراوانه‌ی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی تانجه‌رۆ دا هات كه‌ بۆ مه‌به‌ستی ڕێزلێنان بوو له‌هه‌ڤاڵانی به‌شدار له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی رابردوودا،له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌كێتی كردوو به‌ئاماده‌بوونی ڕایگه‌یاند ڕووله‌ یه‌كێتی بوون ڕووله‌گه‌شه‌كردنه‌، بۆ بره‌ودان به‌و پێشكه‌وتنه‌ هه‌وڵه‌كانتان زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕو خاومه‌بنه‌وه‌ تاله‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پێكه‌وه‌ بگه‌ینه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌ .

پاشان له‌پای ئه‌رك وماندووبوونیان به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك ئازاد محه‌مه‌د وزیاد جه‌بار وبه‌رزان قادرخه‌ڵوز جێگرانی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ ئه‌ندامانی یه‌كێتی به‌شدار له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا.

پاشان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ و له‌ڕێی ڕپۆرتێكی زاره‌كیدا كه‌موكوڕییه‌كانی سنووری عه‌ربه‌ت وده‌وروبه‌ری له‌پرۆژه‌و كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌ت  ئاو و ڕێگاوبان و كاره‌باوبواری په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی خرایه‌ڕوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket