riklam

كۆمه‌ڵه‌ هۆنراوه‌ی ژنێك له‌مندا بڵاوكرایه‌وه‌

ژنان‌ 10:33 PM - 2018-08-18
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18/8/2018 به‌ ئاماده‌بوونی نوسه‌ران و ئه‌ده‌ب دۆستان، كۆمه‌ڵه‌ هۆنراوه‌ی  (ژنێك له‌ مندا) ی ڤینۆس فایه‌ق  بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی نوێ و ژنانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت. 

 

ڤینۆس فایه‌ق سه‌باره‌ت به‌ كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن مه‌ودا پرێسه‌وه‌ چاپ كراوه‌، كتێبه‌كه‌ چه‌ندین هۆنراوه‌ی نوێی من له‌ خۆ ده‌گرێت، ئه‌م هۆنراوانه‌ زیاتر دنیا بینیه‌كی نوێی پێوه‌ دیاره‌، له‌ ڕووی فه‌لسه‌فی و بیركردنه‌وه‌م به‌رامبه‌ر جیهان و ژیان كردن، به‌م شێوه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك هۆنراوه‌ی نوێی له‌خۆ گرتووه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ناونانی كتێبه‌كه‌ به‌ ( ژنێك له‌ مندا) ڤینۆس فایه‌ق وتی: ئێمه‌ وه‌ك ژنان له‌ ناو خۆماندا بوونه‌وه‌رێكی ترمان هه‌یه‌، من بۆخۆم ژنێكی تر له‌ ناومدا هه‌یه‌، كه‌ زۆرجار ئه‌و ژنه‌ هاوار ده‌كات،له‌وانه‌یه‌ ئاوێنه‌ی ژنه‌كانی تر بێت، من باسم له‌ هه‌ندێك مه‌ینه‌تی و خه‌م كردووه‌ كه‌ له‌ خۆمدا بوونی نیه‌،به‌ڵام باس له‌ ژنه‌كانی تر كردووه‌.

 

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵه‌ شیعری ( ژنێك له‌ مندا) ڤینۆس وتی: هۆنراوه‌كانم باسی مرۆڤ بوون و ژیان كردن ده‌كات، ئه‌م هۆنراوانه‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر و تێڕوانینێكی تره‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕووی ته‌كنیكیشه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئازاد نوسیومه‌.

 

PUKmedia  گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket