riklam

مالكی و عامری له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی 200 كورسین

عیراق 09:58 PM - 2018-08-18
.

.

ململانێكان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌عیراق به‌رده‌وامه‌ و فه‌تح و یاسا له‌هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی 200 كورسین.

 

حافز ئه‌لبه‌شاره‌، چاودێری سیاسی، عیراقی رایگه‌یاندوه‌:" هه‌ریه‌ك له‌عامری و مالكی، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسان، له‌توانایاندایه‌و له‌هه‌وڵدان 200 كورسی په‌رله‌مانی بۆخۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌".

 

وتیشی:" هه‌وڵه‌كانیان قوڵكردوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی كوردی یه‌كێتی و پارتی و چه‌ند كوتله‌یه‌كی تری بچوك رازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی دروست بكه‌ن".

 

رونیشكرده‌وه‌:" هه‌روه‌ها نه‌سرو سائرون و حیكمه‌و وه‌ته‌نیه‌، وه‌كو ئۆپۆزسیۆن چاودێرده‌بن به‌سه‌ر كاروباری حكومه‌تی داهاتووی عیراق".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" ناكۆكیه‌كانی نێوان مالكی و سه‌در، رێگریه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ هاوپه‌یمانیه‌تی دروست بكه‌ن، بۆیه‌ زیاتر هه‌وڵه‌كان به‌لای فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاساوه‌ ده‌چێت بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket