riklam

دادگای فیدراڵی پارێزگاری كه‌ركوك داواده‌كات

کوردستان 07:47 PM - 2018-08-18
راكان سه‌عید / پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت

راكان سه‌عید / پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت

له‌سه‌ر سكاڵای قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت بانگهێشتی دادگا ده‌كرێت.

ئه‌میر خواكه‌ره‌م قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت بڕیاری له‌كارلابردنمی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ركرد، یاداشتێكی ناڕه‌زایم بۆ نوسی، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه‌، بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ په‌نام بۆ دادگای فیدراڵی و دادگای دادی ئیداری بردو سكاڵام له‌دژی تۆمار كرد.

وتیشی: له‌ وه‌ڵامی سكاڵاكه‌مدا دادگا بڕیاریدا كه‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت و قائیمقامی ئێستای قه‌زای داقوق بانگهێشت بكات بۆ گوێگرتن له‌ وته‌كانیان.

ئه‌میر خواكه‌ره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك بڕیاری پارێزگاری كه‌ركوك و قائیمقامی قه‌زای داقوق بوو له‌دژی كورد كه‌ له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ده‌ریانكردوه‌، له‌وانه‌ش بڕیاری له‌كارلابردنم له‌ پۆسته‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و هه‌ندێك بڕیاری دیكه‌. 

قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ بڕیاری له‌كارلابردنه‌كه‌م به‌سیاسی كراوه‌و به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌وه‌ بووه‌ له‌ قه‌زای داقوق، وتیشی، بڕیاره‌كه‌ له‌ دژی كورده‌ له‌و قه‌زایه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئه‌میر خواكه‌ره‌م
قائیمقامی پێشووی قه‌زای داقوق

63.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket