riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاساو په‌یڕه‌وی ده‌ستوردایه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:20 PM - 2018-08-18
.

.

ئه‌مڕۆ 18-8-2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، پێشوازیكرد له‌ مورته‌زا عه‌بادی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر.  له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وێڕای ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر توندو تۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، بیروڕا له‌باره‌ی دواین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و سه‌ربازی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ئاڵوگۆركرا، ھاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاینده‌ی نه‌خشه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا به‌تایبه‌تی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ھه‌وڵه‌ دبلۆماسییه‌كانی نێوان ھه‌ولێرو به‌غدا له‌لایه‌ك و ھێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق له‌لایه‌كی تر بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، سه‌رنج و گۆشه‌نیگاو تێروانینه‌كانی (ی. ن. ك) ی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی گشتی سیاسی عیراق و كوردستان و ناوچه‌ بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند كه‌ (ی. ن. ك)، له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و عیراقه‌ به‌تایبه‌تی، ھاوكات له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاساو په‌یره‌وكردنی خاڵ و به‌ندو بڕگه‌كانی ده‌ستووری ھه‌میشه‌یی عیراقدایه‌ كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌و بنه‌ماو مه‌رجه‌عی یاسایی رێكخستنی كاروباری وڵاته‌.
 
دواتر ئاغای عیبادی سه‌ركونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر ، رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ خوازیاری ته‌بایی و یه‌كریزی نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانن و به‌و هیوایه‌شن كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌و گرفتێكیان نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌موو لایه‌ك هه‌م له‌ شه‌ری دژ به‌ تیرۆرو هه‌م له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌تر به‌ڕێوه‌بچێت.

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket