riklam

وێنه‌.. سوپای عیراق چه‌كی ئه‌مریكی پێشكه‌وتوو وه‌رده‌گرێت

عیراق 07:06 PM - 2018-08-18
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق وه‌رگرتنی كاروانێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 18-8-2018، كۆپییه‌كی ده‌ست ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، رێكه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای عیراقدا به‌رده‌وامه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كاروانێكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عیراق كردوه‌.

 هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ هاتووه‌، ئه‌مڕۆش له‌ رێو ره‌سمێكدا له‌لایه‌ن لیوای 41 ی پیاده‌ له‌ فیرقه‌ی 10 ی سوپای عیراق، چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی له‌ هاوپه‌یمانان وه‌رگیراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی راهێنان و پڕ چه‌ك كردنی هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ به‌ ئامانجی رووبه‌ڕوویوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی تیرۆر له‌ وڵاتدا.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket