riklam

هه‌رێم.. سبه‌ینێ كۆتا رۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌بێت

ئابوری 06:44 PM - 2018-08-18
.

.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ 17 و 18-8-2018 له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرایه‌ پشوو، به‌ڵام دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌ده‌وام بوو.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پێی گه‌یشتووه‌، سبه‌ینێ مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌ت ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ موالیدیان 1954، دابه‌شده‌كرێت و به‌وه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان دێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌بانكه‌كان به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام بۆ سبه‌ینێش دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌سه‌ر ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی دارایی پێشتر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا دڵنیایی دابووه‌ مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن .

به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڕیاری لێدراوه‌ هه‌موو مانگێك له‌سه‌ره‌تای مانگدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه‌ مووچه‌ وه‌ربگرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket