riklam

ئه‌ردۆگان به‌ سه‌رۆكی ئه‌كه‌په‌ هه‌ڵبژێرایه‌وه‌

جیهان 06:18 PM - 2018-08-18
.

.

له‌ شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په‌" كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆگان به‌بێ ركابه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

 ئاژانسه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ 18-8-2018، بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا پارتی دادو گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په‌"ی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌ شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو تێیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یه‌ به‌بێ ركابه‌ر بۆ جارێكی تر به‌سه‌رۆكی ئه‌و پارته‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ردۆگان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ توركیا چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات فراوانتر ده‌كات، وتیشی: به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا وه‌رمانگرتووه‌، پاراستنی ئاسایشی توركیا به‌ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ سه‌ربازیی و عه‌سكه‌رییه‌كان ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاتدا، بۆیه‌ هه‌وڵی جددی بۆده‌ده‌ین.

ئه‌ردۆگان دووپاتیشیكرده‌وه‌، ئاكه‌په‌ رووبه‌رووی ھه‌موو پیلانگێڕییه‌ك بوه‌ته‌وه‌و له‌ژێر فشارو ھه‌ڕه‌شه‌دا سیاسه‌تی خۆی ناگۆڕێت.

كۆنگره‌ی ئاكپارتی ھاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رھه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابوری له‌ توركیاو ئاماده‌كاری بۆ ھه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 31 ی ئازاری 2019 دا ئه‌نجام بدرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket