ئه‌ڵمانیا.. گه‌ڕانه‌وه‌ی كچه ئێزیدیه‌ك داواكاری گشتی دێنێته سه‌رخه‌ت
جیهان 05:55 PM - 2018-08-18.
كه‌ناڵه ناسراوه‌كانی ئه‌ڵمانیا باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كچه ئێزیدیه ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێم و داواكاری گشتیشی هێنایه قسه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌شواق حاجی حه‌میدی كچه ئێزیدی هه‌ڵاتووی ده‌ستی داعش له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌و كه‌سه داعشه‌ی بینیه‌وه‌و كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر كردبویه كۆیله‌ی سێكسی خۆی و سوكایه‌تی پێكردبوو ئه‌ڵمانیای به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌جێ هێشت كه‌ناڵه ناسراو به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا وه‌ك كه‌ناڵی ره‌سمی ARD و شپیگل ئۆنلاین و چه‌ندین كه‌ناڵی تر به‌بایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ڕاوه‌ستان ته‌نانه‌ت داواكاری گشتیش هاته قسه‌و له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیدا كه له رێگه‌ی سكایپه‌وه له‌به‌رنامه‌ی تاگس شا‌و له‌گه‌ڵی كرابوو.
ئه‌شواق ڕه‌خنه له‌سستی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌و داواكاری گشتیش پێیوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌شواق ئه‌ڵمانیای به‌جێ هێشتووه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بكرێ.
شپیگل ئۆنلاین نوسیویه‌تی ئه‌شواق ڕه‌خنه‌ی له‌سستی لێكۆڵینه‌وه‌كان گرتووه ئه‌گه‌رچی ئێسته له‌ئه‌ڵمانیا نییه، به‌ڵام ئاماده‌یه بۆ هه‌موو هاوكاریه‌ك.
ئه‌شواق ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچی من وه‌ك پێویست هاوكاری لێكۆڵه‌ره‌وانم نه‌كرد، به‌ڵام پۆلیسیش له‌م داوییه‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی پێوه نه‌ده‌كردم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بگه‌نه لام له‌كوردستانی عیراق و وه‌ك شپیگل نوسیویه‌تی ئه‌شواق به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی وتووه بۆ ئه‌وان په‌یوه‌ندیم پێوه ناكه‌ن؟ له‌م باره‌یه‌وه نوسینگه‌ی فیدراڵی تاوانه‌كان له‌هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نه‌یان توانیوه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ته‌واو بكه‌ن، چونكه شاهێده‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه نوسینگه‌ی داواكاری گشتی دادگای فیدرالی كالسروه ده‌ڵێ له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ڕابردودا لێكۆڵینه‌وه‌كان شكستیان هێنا چونكه ئه‌و كچه ئێزدیه ته‌مه‌ن 19 ساڵان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیابوو له‌و كاته‌دا..! به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگیش ده‌ڵێ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌مانگی ئاداری ڕابردووه‌وه ده‌ستمان پێكردبوو به‌هۆی نه‌بووی شاهێده‌كه‌وه نه‌گه‌شتینه ئه‌نجام.
شپیگل نوسیویه‌تی ئێستا شاهێدیتر له‌سه‌ر ئه‌و داعشه هه‌یه‌و به‌پێی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌كان چه‌ند حاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی تر هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئێزدیه‌كانداوه له ئه‌ڵمانیاو ئه‌وان ده‌ڵێن ژنانی ئێزیدی تر هه‌ن ده‌توانن شایه‌تی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه كه‌له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ئێزیدیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و كه‌سه بناسین، چونكه ئه‌و كه‌سه هه‌ستاوه به‌زه‌وتكردنی ژنانی ئێزیدی وه‌ك كۆیله له عیراق و هه‌رهه‌مان كه‌سیش ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ‌و ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و سوكایه‌تییه به‌ژنانی ئێزیدی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
شپیگل نوسیویه‌تی ئه‌شواق ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ئه‌ڵمانیا ژیاوه‌و له‌م دواییه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق.. له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه له‌به‌رنامه‌ی تاگس شاوی كه‌ناڵی ره‌سمی ئه‌ڵمانیدا، ئه‌شواق وتی: له‌مانگی مارتی ڕابردودا ئه‌و كه‌سه‌م له شاره‌كه‌ی خۆم له ئه‌ڵمانیا شاری"شفیبیش گموند بینی كه‌سوكایه‌تی پێكردبوم و وه‌ك كۆیله زه‌وتی كردبووم ئه‌شواق ده‌ڵێ په‌یوه‌ندیم كرد به‌پۆلیسه‌وه به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی میدیاش داواكاری گشتی به‌دواداچونی بۆ ئه‌و كێشه‌یه كردوه.
ئه‌شواق ته‌مه‌ن 19 ساڵان باس له‌وه ده‌كات له 3 ی ئابی 2014 دا به 100 دۆلار فرۆشتویانه به داعشێك كه‌ناوی ئه‌بو هیمام بووه‌و وه‌ك كۆیله‌ی سێكسی بۆ چه‌ند مانگێك زه‌وتی كردوه‌و سوكایه‌تی پێكردوه تا 22 ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌و ساڵه‌و ئه‌و كاته‌ی فرسه‌تی هێناوه‌و ڕایكردوه‌و له 2015 له‌گه‌ڵ دایك و برایه‌كیدا گه‌شتۆته ئه‌ڵمانیاو له‌شاری شفیبیش گموند پێكه‌وه ژیاون.
له‌به‌رنامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات تا 21 ی مارتی 2018 له ئه‌ڵمانیا ده‌وامی قوتابخانه‌ی كردوه‌و چیرۆكی بینینه‌كه‌ی دواجاری ده‌گێڕێته‌وه‌و به‌ئه‌ڵمانی پێی وتووه من ئه‌بو هیمامم..! ئه‌شواق باسی ده‌كات ئه‌بو هیمام دواجار به‌عه‌ره‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه‌و وتویه‌تی درۆم له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و خۆت مه‌گۆڕه ئه‌و زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه من له‌گه‌ڵ دایكم برایه‌كم ده‌ژیم وته‌نانه‌ت ئه‌درێسه‌كه‌و زۆرشتی تری منی زانیوه به‌تایبه‌تی ژیانمان له‌ئه‌ڵمانیا.
ئه‌شواق باس له‌وه ده‌كات پۆلیسی له‌و ڕوداوه ئاگادار كردۆته‌وه‌و پۆلیس ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی داوه‌تێ و پێكیشه‌وه سه‌یری كامێرای تۆماری ئه‌و بازاڕه‌یانكردوه كه ئه‌شواق داعشه‌كه‌ی تیا بینیوه، به‌ڵام ئه‌و گۆشه‌یه‌ی تیا نه‌بووه..ئه‌شواق ده‌ڵێ كه ئه‌بو هیمامم بینی و باوكم له‌كوردستان لێ ئاگادار كرده‌وه باوكم پێی وتم بگه‌ڕێوه‌و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مدا، چونكه پێم وابوو ئیتر ئه‌ڵمانیا بۆ من شوێنێكی ئارام نییه..!!
هاوینی 2014 ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال و زیاتر له ده‌هه‌زار ئێزیدیان ئاواره كرد‌و هه‌زارانیشیان به‌دیل گرت و رفاندنیانن.
PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28