riklam

رۆحانی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

جیهان 05:28 PM - 2018-08-18
.

.

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندووه‌، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داھاتوو سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران ده‌چێته‌ په‌رله‌مان.

ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌باسی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داھاتوو"حه‌سه‌ن رۆحانی" سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران ده‌چێته‌ په‌رله‌مان.

بانگھێشت كردنی حه‌سه‌ن رۆحانی بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، به‌ھۆی ئه‌و ره‌وشه‌یه‌ كه‌ ئێستا ئێران تێدایه‌ كه‌ به‌ بارودۆخێكی ئاڵۆزی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت.

دوو ھه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه‌ پێشنیاری بانگھێشتكردنی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ خرایه‌ڕوو، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانی ئێستای ئێران.

 PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket