ئه‌رێ ده‌زانن بۆ یه‌كێتی تا ئێستا به‌دیلی نیه؟
ی.ن.ک 04:06 PM - 2018-08-18.
ئه‌رێ ده‌زانن بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا ئێستا به‌دیلی نیه؟
• یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خۆی له‌ساتی دامه‌زراندنیه‌وه بۆ جێگره‌وه‌ی هێز و لایه‌نێكی سیاسی ماوه به‌سه‌رچوو هاته گۆڕه‌پانی خه‌باتی كوردایه‌تیه‌وه،بۆخۆی به‌دیل و جێگره‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و مۆدیلێكی نوێ بوو بۆ ئه‌و كات و سه‌رده‌مه و تاكو ئێستاش.یه‌كێتی نیشتیمانی بۆخۆی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی قۆناغێكی سه‌خت و دژواری خه‌باتی كوردایه‌تی بوو،وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌ستانه‌وه و مقاوه‌مه‌ت و قوربانیدان بوو بۆ شكست وكاره‌ساته‌كان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ خۆی جێگره‌وه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه‌ی سه‌رده‌می شه‌وه‌زه‌نگی و تاریكی و بێئومێدی بوو،هه‌ربۆیه‌ش توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورتی زه‌مه‌نیدا پێگه و جێگه پێی خۆی و ناوناوبانگی خۆشی به‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا قایم و پته‌و و په‌خش بكاته‌وه، ببێته جێگه ئومێدی زۆرینه به ئیسَتاشه‌وه.
• یه‌كێتی له‌كاروانی خه‌باتی 43 ساڵه‌ی خۆیدا ،ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك كاره‌سات و شكستی سیاسی و سه‌ربازی و حومكڕانیش بۆته‌وه،ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك خه‌نجه‌ر لێدانی براكان و هه‌ڤاڵه‌كانی خۆشی بۆته‌وه له پشته‌وه،ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك جیابونه‌وه و دووكه‌رتبوون و هه‌وڵی بچوكبونه‌وه و له‌ناوبردنیش بۆته‌وه. ڕووبه‌ڕووی ده‌رپه‌ڕاندنیش بۆته‌وه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تاكو ئێستاش، ڕووبه‌ڕووی گه‌لێك گه‌له‌كۆمه‌كی وپیلانی ناوخۆیی و عێراقی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیش بۆته‌وه،به‌ڵام ته‌نها به خۆڕاگری و ڕاست و دروستی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی و پشتگیری له بن نه‌هاتوی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی توانیویه‌تی خۆڕاگر بمێنێته‌وه و به‌هێزتریش ببێت.
حیزبی سیاسی ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نیه له‌كاروانی خه‌باتیدا ڕووبه‌ڕووی هیچ دووكه‌رتبوون و جیابونه‌وه‌یه‌ك نه‌بێته‌وه،به‌ڵكو گرنگ خۆڕاگری و به‌هێز مانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌یه‌تی دوای هه‌ر هه‌وڵێكی دووكه‌رتبون و بچوكبونه‌وه‌ی.
• یه‌كێتی له پای سیاسه‌ت و ڕچه‌و ڕێبازی خه‌باته‌كه‌ی و ئایدیا و فكره مرۆڤدۆستانه‌كه‌ی و خه‌مخۆریه كوردانه‌كه‌یدا هه‌میشه بۆته جێگه‌ی تانه لێدان و پیلان بۆ نانه‌وه وتێگرتنی ڕم و نێزه‌كانی براكان و دۆسته‌كان له پێش دوژمنانی‌دا،به‌ڵام تاكو ئێستاش توانیویه‌تی بێ به‌دیل بمێنێته‌وه و ته‌نها به‌دیلی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌كێتیه و یه‌كێتیه و فه‌قه‌ت یه‌كێتیه، چونكه هێزه كۆنزه‌رتێڤه‌كان هیچ كات ناگه‌نه‌وه به دروشم و سیاسه‌ت و ئایدیا و ڕێبازی نوێخوازی یه‌كێتی و یه‌كێتی زۆر له مێژه ئه‌وانی تێپه‌ڕاندوه، هه‌رچی هێز و بزوتنه‌وه‌و جوڵانه‌وه‌و هاوپه‌یمانیه نوێكانیشه به‌ته‌نها و پێكه‌وه‌ش ناتوانن و نه‌یانتوانیوه تێز و فكر و ڕچه و قوربانیدان و ده‌سكه‌وته‌كانی یه‌كێتی ته‌جاوز بكه‌ن،نه له ڕووی فكر و ئایدیاوه نه له ڕووی ڕچه و ڕێبازی كاركردنه‌وه نه له‌ڕووی ده‌سكه‌وت و خزمه‌تگوزاریشه‌وه نه له ڕووی قوربانیدان و به‌خششیشه‌وه.
بۆیه ته‌نها یه‌كێتیه كه بێ جێگره‌وه ماوه‌ته‌وه و نه‌ك ته‌نها جێگه‌ی ئومێدی دۆست و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌تی به‌ڵكو به ئێستاشه‌وه له‌ناو زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كاندا خه‌مخۆر و لایه‌نگری سیاسته‌كانی یه‌كێتی هه‌ن و خۆشبه‌ختانه كه‌مینه‌ش نین،چونكه هه‌موانیان باش ده‌زانن كه ئه‌و هێزه كلاسیك و مۆدێرنانه‌ی كه هاتونه‌ته گۆره‌ِپانی سیاسی كوردستانه‌وه هێنده‌ی له‌خه‌می ده‌سكه‌وتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی بچوكدان نێوهێنده به‌ته‌نگ و له‌خه‌می گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه و نیشتیمان‌دا نین.جا هێزی ڕه‌سه‌ن و خۆڕسك و مێژووكرد له سات و كاته ناسك و هه‌ستیار و پڕ مه‌ترسیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون و ڕه‌سه‌نایه‌تی مه‌عده‌نی خۆیان پیشانده‌ده‌ن به‌وه‌ی هه‌میشه ئاماده‌گی به‌خشین و قوربانیدان و نه‌رمی نواندنن نه‌ك عینادی سیاسی و ڕق و تۆڵه‌كردنه‌وه و له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی و فكری و ...هتد.
یه‌كێتی به‌ئێستاشه‌وه هیچ سه‌ركرده و لایه‌نێك ناتوانێت شان بدات له شانی به بڕوابوونی به دیموكراسی و ئازادیه‌كان و مافی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت زۆر جارانیش زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه له ئه‌نجامی ڕێزگرتنی له دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن و ڕای گشتی شه‌قام و جه‌ماوه‌ر،به‌ڵام چونكه بڕوای پۆڵاینی به‌و سه‌ره‌تا و دروشمه مرۆڤدۆستانه و سه‌رده‌میانه‌ی خۆی هه‌یه هه‌رگیز پاشگه‌زنه‌بۆته‌وه و ناشبێته‌وه.
• یه‌كێتی هێزێكی سیاسی دروشمباز و موزاده‌یه‌چی سیاسی نیه،به‌ڵكو هێزی كار و خه‌بات و قوربانیدان و پراكتیزه‌كه‌ری دروشم و سیاست و ئامانجه‌كانێتی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع، یه‌كێتی هێزێكه كه 16 ساڵ له شاخ و 27 ساڵیشه له‌ده‌سه‌ڵات و شاردا باڵاده‌سته‌و تاقیكراوه‌ته‌وه له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كانی شۆڕش و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا.. هه‌ربۆیه‌ش كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر له قۆناغێكیشدا سزای كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ڵكانیش بده‌ن به‌ڵام ناتوانن تاسه‌ر ده‌ستبه‌رداری یه‌كێتیه‌كه‌ی خۆیان ببن.ڕێگه‌ش له هیچ هێز و لایه‌نێكیش ناگرێت كه بتوانێت بچوكترین كار و خزمه‌ت یان زۆرترین له یه‌كێتی پێشكه‌ش بكات به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان،یه‌كێتی هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی بوه.
• جا هێزێك وه‌كو یه‌كێتی كه هه‌ڵگری ڕێبازی سۆسیال دیموكراته كه دروشمه‌كانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌یی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگا بێت چۆن ده‌كرێت به‌دیلی بۆ په‌یداببێت،چۆن ده‌كرێت بچوك و بێ ئه‌رزش بمێنێته‌وه،چۆن ده‌كرێت له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاوه سڕ‌و لاواز بكرێت،هه‌ربۆیه‌ش كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش زۆر باش له‌و ڕاستیه گه‌یشتوون كه یه‌كێتی له‌هه‌ر كوێیه‌ك باڵاده‌ستبێت له‌و جێگه‌یه‌دا ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی به‌رپا ده‌بێت،به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كات یه‌كێتیش لاواز بوبێت ئه‌وا ته‌واوی كوردستان لاواز بوه.هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه پێمان ده‌ڵێن كه بۆچی یه‌كێتی تاكو ئێستا به‌دیلێكی ڕاست و ڕاسته‌قینه‌ی بۆ دروست نه‌بوه و ناشبێت و هه‌ر به‌پێشه‌نگ و ڕابه‌ریش ده‌مێنێته‌وه.
• به‌ڵام گه‌ره‌كیشه یه‌كێتیش به خۆی و سیاسه‌ت و به‌رنامه و تێزی فكری خۆیدا بچێته‌وه و هه‌وڵی به‌رده‌وام لێنه‌بڕوانه بدات بۆ خۆ نوێكردنه‌وه و گه‌شانه‌وه به عه‌قڵ و جه‌سته و بیری نوێ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێت و بتوانێت بۆ ده‌یان ساڵی تریش به‌رده‌وامی به‌مان و بون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات، له‌وپێناوه‌شدا پێویستی به‌خۆڕێكخستنه‌وه و توندوتۆڵكردنه‌وه و كرانه‌وه‌ی زیاتر وهه‌ستانه‌وه هه‌یه له‌كاتێكدا كه كوردستان و ناوچه‌كه و دونیاش له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره و كتوپڕدان كه هیچ كه‌س و سه‌ركرده و لایه‌نێك ناتوانێت نه‌پێشبینی ئاینده بكات نه زامنی ئاینده‌یه‌كی ڕوونتریش بكات.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26