riklam

نه‌وژین و بڵند دوو كه‌مان یه‌كتر ده‌ژه‌نن

ئەدەب وهونەر 02:57 PM - 2018-08-18
.

.

زۆرجار هاوڕێیه‌تی، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌تی نێوان دوو هونه‌رمه‌ند‌و به‌تایبه‌ت دوو موزیسیان بێت، ده‌چێته‌ ئاستێكی باڵاتر، چونكه‌ موزیك، وه‌ك زمانێكی ئه‌فسونی، به‌ به‌های خۆشه‌ویستی‌و هه‌ست‌و سۆز، رۆحی مرۆڤ نه‌مر ده‌كات.

رازان؛ پارچه‌ موزیكێكی هه‌ردوو هاوڕێی هونه‌رمه‌ند "نه‌وژین محه‌مه‌د و بڵند قه‌ره‌داغی"یه‌.. ئه‌وان پێكه‌وه‌، پاشئه‌وه‌ی نه‌وژین، چه‌ند رسته‌یه‌كی نوێ‌ ده‌نوسێته‌وه‌، وه‌ك بڵند خۆی ده‌ڵێت: پاش گوێگرتن، له‌ڕسته‌ موزیكییه‌كه‌ی نه‌وژین، ویستم هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببم به‌ به‌شێك له‌كاره‌كه‌و رسته‌ موزیكییه‌كان ته‌واو بكه‌م، كاتێك میلۆدییه‌كه‌شم وه‌رگرت، پێكه‌وه‌ داڕشتنه‌وه‌یه‌كی نوێمان بۆ كرد.

دوابه‌دوای گوێگرتن له‌رازان، پێكه‌وه‌ به‌ده‌م قاوه‌خواردنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ نه‌وژین‌و بڵند، كه‌وتینه‌ جه‌ست‌و جوی كاره‌كه‌.

بڵند، له‌نێو گفتوگۆكه‌ماندا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌ به‌شێك له‌كاره‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌، كه‌ پێشتر له‌مكاره‌ نه‌كراوه‌.. هه‌ر بۆیه‌ كاره‌كه‌شیان
ناوناوه‌ "رازان- رازی نه‌وژین‌و بڵند"، چونكه‌ نه‌وژین، سه‌ره‌تای  رسته‌ موزیكییه‌كان ده‌نوسێته‌وه‌و بڵندیش، وه‌ڵامی ئه‌و رستانه‌ ده‌داته‌وه‌و دایده‌ڕێژێته‌وه‌.

بڵند قه‌ره‌داغی؛ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌دوێت، كه‌ پارچه‌ موزیكی رازان، ره‌نگدانه‌وه‌ یاخود داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ رۆحییه‌ كه‌ له‌ناخی ئه‌وانی موزیسیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌و پێكه‌وه‌ توانیویانه‌، ئه‌و رسته‌ موزیكیانه‌، له‌چوارچێوه‌ی مه‌قام كوردو مه‌قام حیجاز، دابڕێژن‌و پێشكه‌ش به‌گوێگرانی بكه‌ن. بۆیه‌ رازان، گفتوگۆیه‌كی نێوان دوو كه‌مانه‌، كه‌ هه‌ست و ئاوێته‌بوونی رۆحی دوو هاوڕێ‌، ژێیی كه‌مانه‌كان، ده‌ژه‌نێ‌..

نه‌وژین‌و بڵند، پێكه‌وه‌ جیاواز له‌كاره‌كانی رابردوویان، به‌هه‌ست و سۆزێكی قوڵه‌وه‌ له‌پارچه‌ موزیكه‌كه‌یان ده‌ڕوانن، له‌میلۆدیی و رسته‌ موزیكییه‌كه‌وه‌، هه‌تا ژه‌نین و ته‌كنیك‌و تۆماركردن‌و ریكۆردین.

باوه‌ڕیشیانوایه‌ ته‌واوی كاره‌كه‌، به‌شێكی تره‌ له‌شانازییه‌كانیان‌و ده‌یانه‌وێت، جیاواز له‌كاره‌كانی تر، شانازی به‌رازانه‌وه‌ بكه‌ن، كه‌ (3:30) ده‌قه‌یه‌‌و به‌ جه‌واب‌و قه‌رار ده‌یژه‌نن..

نه‌وژین؛ ئه‌و رۆحیه‌ته‌ی له‌باكگراونددا بۆته‌ خوڵقێنه‌ری رسته‌ موزیكیه‌كه‌ی، به‌ به‌شێك له‌كۆی  ئه‌و هه‌ست‌و سۆزه‌ ناوده‌بات، كه‌ چ وه‌ك مرۆڤ و چ وه‌ك هونه‌رمه‌ند خاوه‌نێتی، باوه‌ڕیوایه‌ ئه‌و رستانه‌ له‌زه‌مه‌نی ته‌نهایدا له‌دایكبوون‌و هه‌ست‌و نزیكی هاوبه‌شی نێوان خۆیی و بڵند، توانیوێتی رسته‌كان كۆبكاته‌وه‌و جارێكی تر له‌چوارچێوه‌ی شیاوی خۆیدا دابڕێژرێته‌وه‌و ئه‌وجا تۆماریبكه‌ین.

پێموت: موزیك واتا راستگۆیی، نه‌وژین وه‌ڵامیدایه‌وه‌، هه‌تا له‌دڵه‌وه‌ یه‌كمان خۆشنه‌وێت، موزیك مانای نابێ‌، چونكه‌ بێ‌ خۆشه‌ویستی، موزیك كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی تێدایه‌..

نه‌وژین ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ده‌نگی رێ‌ ئارامم، چونكه‌ هه‌ستده‌كه‌م، هه‌مان ئارامی رۆحی خۆمه‌و به‌و پرسیاره‌شی ئایا ده‌توانین به‌ موزیك، خۆشه‌ویستی ناو رۆحمان بگه‌شێنینه‌وه‌و ئاشت ببینه‌وه‌؟! گفتۆگه‌مان كۆتایی پێهێنا.

PUKmedia مه‌ریوان عه‌لی

 

875 (1).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket