هه‌ژارترین سه‌رۆك له جیهاندا
هەمەرەنگ 11:57 AM - 2018-08-18وێنه‌ی خۆسیه موخیكا سه‌رۆكی پێشووی ئۆرگوای. هه‌ژارترین سه‌رۆك له جیهاندا
بێگومان عیراقی نییه..
هـه‌ژارترین سه‌رۆكی پێشوو له جیهاندا، ره‌تیده‌كـاته‌وه كه مووچـه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت.
سه‌رۆكی پێشووی ئۆرگـوای (خـۆسیه مـوخیكا) كه ناوی "هـه‌ژارتـرین سـه‌رۆكی جیـهان"یان لێنا، به‌هۆی شێوازی ژیانی و ده‌ستنه‌بڵاوی له خه‌رجكردنی سامانی وڵاته‌كه‌ی، له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌یدا وتی: من نامه‌وێت له‌بری ئه‌و ماوه‌یه‌ی وه‌كو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پیران خزمه‌تم كـردووه، هیچ مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی وه‌ربگرم.
خۆسیه موخیكا، له ساڵی 2013دا به سه‌رۆكی ئۆرگوای هه‌ڵیانبژارد، وه‌كو خۆی وتـی: به‌هۆی ماوه‌درێژی ماندووبوونمه‌وه ناتـوانم ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیم تا ساڵی 2020 درێژه پێبده‌م.
خۆسیه ماوه‌ی پێنج ساڵ سه‌رۆكی ئـۆرگوای بوو. ئه‌ندامی چـالاكی ئه‌نجومه‌نی پیرانیش بوو. هیچ مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی وه‌ناگرێت، به فرۆشتنی به‌ربومی كێڵگه ساكاره‌كه‌ی ده‌ژی.
خۆسیه موخیكا ته‌مه‌نی 83 ساڵه. به ئۆپۆزسیۆنێكی رابـردووی چه‌پ داده‌نرێت.
خۆسیه موخیكا، له‌دوای پێنج ساڵ حوكمڕانی وه‌كو سه‌رۆكی ئۆرگوای له‌ڕۆژی 14-8-2018 به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی نارد بۆ (لویسا توبۆلۆنسك)ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پـیران، كه پێشتر جێگری سه‌رۆكی ئۆرگوایش بوو، خێزانی موخیكا بوو.. له ده‌ستكاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاگاداری كرده‌وه.
له نامه‌كه‌یدا وتی: هۆكاری ده‌ستكێشانه‌وه‌م، تایبه‌ته به خودی خۆمه‌وه، دوای گه‌شتی درێژی ژیانم ماندووم.
له نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی نووسیبوو: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌قڵم كارده‌كات و په‌كی نه‌كه‌وتووه، ناتوانم له هاوكاریكردن و له جه‌نگی بیرۆكه‌كاندا ده‌ستبكێشمه‌وه.
خۆسیه موخیكا، ئۆپۆزسیۆنێكی قسه‌له‌ڕوو بوو، ناسراوه به‌وه‌ی كه قسه‌له‌ڕوو و توانج لێده‌رو پلاهـاوێژه، بۆیه هه‌ر له‌و نامه‌یه‌یدا نووسیبووی: داوای لێبوردن له‌هه‌ر هـاوڕێیه‌ك ده‌كه‌م كه له‌وانه‌یه له لوتكه‌ی گفـتوگۆدا هه‌ستیم بریندار كردبێت.
موخیكا، له ساڵی 2013دا داوای لێبوردنی له سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئۆرگوای (كـریستینا فـرناندیز) كرد كه پێشتر به "پیرێـژنه قـۆتڕكه" ناوی بردبوو. هه‌روه‌هـا داوای لێبوردنی له مێرده‌كه‌شی (نیستور كـرشنه‌ر) كرد كه ئه‌ویش سه‌رۆكێكی پێشووی ئـۆرگوای بوو، كه چاوێكی كزبوو به "چاوخێله‌كه" ناوی ده‌بـرد.
توانجه‌كانیشی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانیدا وت، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت مایكه‌كان كـراونه‌ته‌وه‌و قسه‌كانی تۆمارده‌كه‌ن.
خۆسیه موخیكا له ساڵی 2016 دا وتی: سه‌رۆكی فه‌نزوێلا (نیكۆلاس مادۆرو) وه‌ك "بـزنی شێته".
هۆكـاری راستی ناوبانگ ده‌ركردنی خۆسیه موخیكا، ئه‌وه‌یه (ده‌ستبڵاو نه‌بوو) وه‌كو سه‌رۆكێكی وڵاته‌كه‌شی له ماوه‌ی فه‌رمانـڕه‌واییدا، ره‌تیكـرده‌وه كه له (كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی)دا بژی. له خانـووه ساكاره‌كه‌ی خۆیـدا ده‌ژیا.
موخیكاو هاوسه‌ره‌كه‌ی، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2005 دا هاوسه‌رگیری بكه‌ن، بۆ ماوه‌یه‌كی درێـژ هاوبه‌ش و هاوڕێ و هـاوڕێبازی خه‌بات بوون، له جـه‌نگی پـارتیزانی درێژخایه‌نی وڵاته‌كه‌یدا پێكه‌وه بوون.
ئێستاش پێكه‌وه ده‌ژین و ماڵه‌كه‌یـان له گێڵگه‌یه‌كی ساكـاری گوڵـدایه، له نزیكی شاری (مۆنتڤـیدیۆ).
موخیكا، به‌شی زۆری ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌كو سه‌رۆكێك وه‌ریده‌گـرت، ده‌یبه‌خشی به كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كـان.
خۆسیه موخیكا له‌وكاته‌وه كه بوو به سه‌رۆكی ئۆرگـوای، تا ئه‌مڕۆش له ئۆتۆمبێلێكی (فـۆكسواگـن)ی قالـۆنچه‌یی مۆدێل 1987 زیاتـری نییه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی موخیكا، له پۆستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، كتوپڕ نه‌بوو، له‌دوا دانیشتنی‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پیراندا، له 14-8-2018 دا رایگه‌یاند، كه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران بۆ قبوڵكردنی.
له‌و دانیشتنه‌دا، هه‌ندێك له سیاسییه ركه‌به‌ره‌كانی، دڵنـیانین كه به یه‌كجـاری واز له چالاكی سیاسی ده‌هێنێت.
سیناتۆر (لویس ئه‌لبیرتۆ هێربیر) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و باسه له‌ئارادایه، موخیكا بۆیه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، تا له هـه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكـایه‌تی ساڵی 2019 دا به‌شداری بكات. ئه‌وه‌شی وت: سروشتییه به‌لامانه‌وه بڕوای پێبكه‌ین، ئه‌وه‌شه كارێكی نایابه پشووبدات و بحه‌سێته‌وه‌و نه‌بێت به ئۆپـۆزسیۆنی پارته‌كه‌مان. ئێمه هیوای كاتێكی هێمنی بۆ ده‌خـوازین.
سه‌ره‌ڕای هـیواخوازی پشوخـۆشی بۆی، له‌لایه‌ن هـاوڕێكانی له ئه‌نجومه‌نی پـیراندا، به‌ڵام هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وتیان: پێویسته موخیكا، داوای لێبوردن له‌وكارانه‌ی بكات، كه له ماوه‌ی ئه‌ندامبوونی له رێكخراوی (تۆبامارۆس)ی ئۆپـۆزسیۆنی چه‌پـدا له شه‌سته‌كـان و حه‌فتاكـانی سه‌ده‌ی رابردوو كردوونی.
PUKmedia و: ره‌زا شوان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22