riklam

وه‌فدێكی سیاسی له‌به‌غداوه‌ دێته‌ هه‌رێم

عیراق 11:11 AM - 2018-08-18
.

.

وابڕیاره‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌فدێكی باڵا له‌هه‌ر پێنج حزبه‌و لایه‌نه‌ دیاره‌كه‌ی شیعه‌، له‌به‌غداوه‌ بێنه‌ هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌.

محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحی، سه‌ركرده‌ له‌ ته‌یاری حیكمه‌، رایگه‌یاندوه‌: هه‌ر پێنج لایه‌نی حیكمه‌، وه‌ته‌نیه‌، ئه‌تحادی گه‌وره‌و نه‌سرو سائروون، له‌كۆبونه‌وه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ به‌رده‌وامن و تاوتوێی ته‌واوی پێشهاته‌كایان كردوه‌.

وتیشی: هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌فدێكی باڵا له‌و پێنج لایه‌نه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌.

رونیشكرده‌وه‌: پڕۆژه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له‌هه‌نگاوی كۆتاییدایه‌و، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌نجامی كۆتایی، بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌، كه‌تیایدا حكومه‌تێكی شه‌فاف و به‌هێز به‌رهه‌م بهێنرێت.

 

PUKmedia ئا:سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket