riklam

بۆ جاری سێیه‌م كۆگایه‌كی چه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیه‌وه‌

عیراق 11:08 AM - 2018-08-18
.

.

بۆ جاری سێیه‌م كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوری پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌قیه‌وه‌.

ئاژانسه‌ عیراقیه‌كان، ئاشكرایانكردوه‌:" شه‌وی رابردوو كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوچه‌ی شه‌ریعه‌ی خۆرئاوای كه‌ربه‌لا ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌و هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی و سه‌ربازی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه‌، له‌و باریه‌وه‌، بۆ ده‌رخستنی هۆكاره‌كانی.

 

ئه‌مه‌ بۆ جاری سێیه‌مه‌ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ كه‌ربه‌لا بته‌قێته‌وه‌.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket