كچێكی ئێزدی له ترسی داعش له ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم
ژنان 05:22 PM - 2018-08-17.
به‌رله‌چه‌ند مانگێك میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه كچێكی ئێزدی له‌هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگی ئه‌ڵمانیا له‌ناو پاسێكدا چاوی به‌كه‌سێكی داعش ده‌كه‌وێت كه‌له‌موسڵ ده‌ستدرێژی كردۆته‌سه‌ری ئه‌و كچه جارێكی‌تر توشی شۆك ده‌بێت و هه‌رزوو په‌یوه‌ندی به‌پۆلیسه‌وه ده‌كات به‌ڵام بڕوای پێناكه‌ن و وای ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م كه ئه‌وكچه تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه، دوای چه‌ند مانگێك ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمه‌كه بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كچه راستیكردوه‌و ئێستا پۆلیس به‌دوایدا وێڵه‌و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ 17ی ئابی 2018سایته‌ی دۆیچه ڤیلله‌ی ئه‌ڵمانی ڕاپۆرتێكی "موهاجر نیوز"ی بڵاو كردۆته‌وه‌و تیایدا هاتووه ئه‌شواق حاجی حه‌مید كچێكی ئێزدی په‌نابه‌ربوو دوای سێ ساڵ له ئاواره‌یی به‌ده‌ست كه‌سێك كه‌له‌موسڵ ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری و جارێكی‌تر له‌شاره‌كه‌ی خۆی بینیویه‌تیه‌وه ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشت.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌شواق له‌عیراق ڕایكرد تاجارێكیتر ئه‌و ده‌موچاوه ناشیرین و دڕندانه نه‌بینێته‌وه‌و نه‌گه‌ڕێنه‌وه یاده‌وه‌ریه‌كانی به‌ڵام جارێكی‌تر به‌بینینی درنده‌یه‌كی وا ئه‌شواق تووشی شۆك ده‌بێته‌وه‌و بڕیار ئه‌دات ئه‌ڵمانیا به‌جێبهێڵێت و جارێكی‌تر بگه‌ڕێته‌وه عیراق چونكه ناتوانی له‌شارێكدا بژی كه‌جارێكیتر دڕنده‌یه‌كی وا بێته‌وه به‌رده‌می.
ئه‌شواق ته‌مه‌نی 19 ساڵه‌و له2015 وه له‌گه‌ڵ باوكی و براكانی له‌چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگی ئه‌ڵمانیدا كه‌تایبه‌ت بوو به‌هێنان و هاوكاری و پاراستنی ئه‌و ژن و منداڵه ئێزدیانه‌ی كه‌له‌كورستانی عیراق ڕزگاریان بووه له‌ده‌ست داعش و هه‌ڵهاتوون یان كڕدراونه‌ته‌وه وه‌ك موهاجر نیوز نوسیویه‌تی.
ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ئه‌م كچه‌و زیاتر له‌حه‌فتا كه‌سی تری له‌كه‌سوكارو نزیكه‌كانی ئه‌شواق له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی 2014 دا كاتێك هێرشیان كرده سه‌رناوچه‌كه ڕفاندووه.
ئه‌شواق به موهاجر نیوزی وتووه داعشه‌كان چۆن له‌سه‌ره‌تاوه ئێزدیه‌كانیان بردووه بۆ حه‌سه‌كه‌و دوایی بۆ به‌عاج له‌موسڵ به‌پاره‌یه‌كی كه‌م كرین و فرۆشتنیان پێوه‌كراوه‌و بۆ لاقه‌كردن و ده‌ستدرێژی به‌كاریان هێناون باسی له‌وه‌ش كردوه ئه‌و داعشێكی خه‌ڵكی به‌غدا كه‌ناوی "محه‌مه‌د.ر بووه‌و به"ئه‌بو همام"ناسراو بووه داگیریكردوه.
ئه‌شواق له‌درێژه‌ی چیرۆكه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "ئه‌بو همام"م له‌شاری "شڤیبش گموده" له‌هه‌رێمی بادن ڤۆرتمبێرگ بینی كه‌خۆم دانیشتووی ئه‌وێ بووم یه‌كه‌مینجار ساڵی 2016 هه‌ستم پێكرد به‌دوامه‌وه‌یه، به‌ڵام بڕوام نه‌ده‌كرد ئه‌وه خۆی بێت به‌ڵام جاری دووه‌م له‌نزیكه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم و پێی وتم هه‌موشتێك له‌سه‌ر تۆ ده‌زانم ئه‌شواق ده‌شلێ ئه‌گه‌ر نه‌م بینیایه ئه‌وا ئه‌ڵمانیام به‌جێنه‌ده‌هێشت.
سایته‌كه نوسیویه‌تی ئه‌شواق به‌باشی ئه‌ڵمانی فێرببوو پۆلیسی ئه‌ڵمانی لێ ئاگاداركردبوو وێنه‌ی ئه‌بو هیمامی بۆ كێشابوون و پۆلیس پێی وتبوو ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر بینیت ئاگادارمان بكه به‌ڵام ئه‌م كچه ده‌ڵێت دوای دوو مانگ له بینینی له‌ترسی ئه‌بو همام ناچار بووم له‌گه‌ڵ باوكما ئه‌ڵمانیا به‌جێ بێڵم.
ئه‌شواق ده‌ڵێ ئه‌و ده‌یه‌ویست له‌ئه‌ڵمانیا بمێنیته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌موچاوه‌ی نه‌بینیایه ئه‌شواق له‌و دیداره‌دا ده‌ڵێ من ده‌مویست خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م و ژیانیكی ئاسوده بژیم، به‌ڵام كه هه‌مان داعش له‌ئه‌ڵمانیاش دوام بكه‌وێت و به‌دوامه‌وه بێت وهه‌موو شتێك بزانی له‌سه‌ر من ده‌ستگیریشی نه‌كه‌ن.
ئیتر چۆن بتوانم له‌و وڵاته‌دا بمێنمه‌وه سایته‌كه نوسیویه‌تی ئه‌شواق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌كه‌مپ دا ده‌ژیاو ڕێگه‌یان پێنه‌ئه‌دا خانوو بگرن، به‌ڵام گله‌یی له‌ئه‌ڵمانیا نه‌بوو چونكه پێی وابوو ئه‌ڵمانه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ستیان به‌ئازاره‌كانیان ده‌كردو و هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵیاندا.
باوكی ئه‌شواق ده‌ڵێ كێشه‌ی كچه‌كه‌م بۆته كێشه‌یه‌كی گشتی و ئه‌وان له‌عیراق مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌و داواشی له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاكرد ئه‌و كه‌یسه وه‌ك كه‌یسی زۆرێك له‌ژنانی ئێزدی سه‌یربكات كه مه‌ترسیان له‌سه‌ره‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشانه بكات.
ئێستا ئه‌شواق له‌گه‌ڵ دایكوباوكی و هه‌ندێك له‌براكانی له‌یه‌كێك له‌ئۆردوگاكانی پارێزگای دهۆك دا ده‌ژین له‌كوردستانی عیراق به‌ڵام 41 كه‌س له‌كوسوكارو نزیكه‌كانی له‌ناویاندا پێنج خوشكی و برایه‌كی كه داعش فڕاندبونی تائێستا بێ سه‌رو شوێنن.
حاجی حه‌میدی باوكی ئه‌شواق ته‌مه‌ن 53 ساڵ ده‌ڵێ به‌هۆی ناسینه‌وه‌ی كچه‌كه‌مه‌وه خێزانه‌كه‌مان له‌مه‌ترسیدایه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕاشیگه‌یاندوه كچێكیتری له‌ده‌ستی داعش ئازاد كراوه‌و ئێستا له‌گه‌ڵ براكه‌یدا له ئوسترالیا ده‌ژین داواش ده‌كات هاوكاریان بكرێت تاخێزانه‌كه‌یان كۆببنه‌وه‌و له‌ئوسترالیا پێكه‌وه بژین.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئه‌شواق ده‌ڵێ هیچم له‌حكومه‌تی ئه‌لمانیا ناوێت ئه‌وه نه‌بێت ئه‌و كه‌سه سزا بدات و وتیشی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا دڵنیا ده‌كه‌م زۆریك له‌ژنانی ئێزدی تر هه‌مان چیرۆكی هاوشێوه‌ی منیان هه‌یه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و داعشانه‌وه مه‌ترسیان له‌سه‌ره له‌ئه‌ڵمانیا داواده‌كه‌م كاری پێویستی له‌سه‌ر بكرێ.
PUKmedia شیهاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19