riklam

وێنه‌: سه‌رۆكه‌ هه‌ژاره‌كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی ڕه‌تكرده‌وه‌

هەمەرەنگ 10:59 AM - 2018-08-17
.

.

هه‌ژارترین سه‌رۆك له‌ جیهاندا مووچه‌ی خانه‌نشینی ڕه‌تكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند به‌هۆی شێوازی  ژیانیه‌وه‌، پێویستی به‌ هیچ موچه‌یه‌كی خانه‌نشینی نییه‌.

خۆسیه‌ مۆخیكا سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای، كه‌ به‌ هه‌ژارترین سه‌رۆكی جیهان ناسراوه‌، موچه‌ی خانه‌نشین بوونی ڕه‌تكرده‌وه‌.

خۆسیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ژیانمدا به‌رده‌وام پاره‌م كه‌م خه‌رج كردووه‌، ئه‌وا ئه‌و ژیانه‌ی من پێویستی به‌ وه‌رگرتنی هیچ موچه‌یه‌كی خانه‌نشینی نیه‌، كه‌ وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران پێمبده‌ن.

خۆسیه‌ مۆخیكا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستی له‌ پۆستی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌ ، كه‌ له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ ئه‌ندامه‌ تیایدا، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی 5 ساڵه‌ سه‌رۆكی وڵاته‌.

له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئۆرۆگوای وتی: ده‌بوو  تا ساڵی 2020 له‌ پۆسته‌كه‌مدا بمێننمه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی گه‌شته‌ دوور و درێژه‌كه‌ی ژیانمه‌وه‌ ماندوو بووم.

مۆخیكا ته‌مه‌نی 83 ساڵه‌ ، له‌ ڕابردوودا  به‌ كه‌سایه‌تیه‌كی ئۆپۆزسیۆنی چه‌پ هه‌ژمارده‌كرا.

 PUKmedia   گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket