یادی قه‌ندیلی شه‌هید مه‌لا عه‌لی چاپ كرایه‌وه
ئەدەب وهونەر 09:59 PM - 2018-08-16.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 16-8-2018 له شاری سلێمانی چاپی نوێی( یادی قه‌ندیل)ی دیوانی شه‌هید مه‌لا عه‌لی بڵاوكرایه‌وه، كه چه‌ندین هۆنراوه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و خۆڕاگری له خۆ ده‌گرێت.
به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان ونوسه‌ران و كه‌سایه‌تی سیاسی و هاوڵاتیان، له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سووره‌كه‌ی شاری سلێمانی،له مه‌ڕاسیمێكدا چاپی نوێی (دیوانی قه‌ندیل)ی شه‌هید مه‌لا عه‌لی بڵاوكرایه‌وه، دیوانه‌كه چه‌ندین هۆنراوه‌ی پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانی دیاری كورد شه‌هید مه‌لا عه‌لی له‌خۆ ده‌گرێت كه هه‌ندێكیانی له ژووری سێداره‌دا نوسیوه.
كتیبه‌كه به سه‌رپه‌رشتی خه‌لیل عه‌بدوڵڵا و محمد كه‌ریم نوسه‌ر و وه‌رگێر و له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی چاپ كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به چاپ كردنه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه، خه‌لیل عه‌بدولڵا سه‌رپه‌رشتیاری كتێبه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ یادی قه‌ندیلی شه‌هید مه‌لا عه‌لی چاپ كرایه‌وه‌وتی: بێگومان شه‌هید مه‌لا عه‌لی وه‌ك پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانێكی زیندان ڕۆڵێكی گرنگی له جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كوردا هه‌بوو،ئه‌م تێكۆشه‌ره كه ده‌ستگیر ده‌كرێت له ژووری سێداره‌دا و له ماوه‌ی مانگ و نیوێك له چاوه‌ڕوانی مه‌رگدا، ئه‌م هۆنراوانه‌ی نوسیوه و له‌سه‌ر كاغه‌زی جگه‌ره ناردویه‌تیه‌وه ،وتیشی: ئه‌م دیوانه له شاخ جارێك چاپ كراوه و له شاریش چه‌ند جارێك چاپ كراوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی هۆنراوه‌كان، خه‌لیل عه‌بدوڵڵا وتی: هۆنراوه‌كانی شه‌هید مه‌لا عه‌لی شیعری به‌رزی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌قی به‌رگرین،بۆیه به پێویستمان زانی جارێكی تر چاپی بكه‌ینه‌وه،چونكه خوێنه‌ران به‌گشتی و گه‌نجان به تایبه‌ت زۆر تامه‌زرۆی هۆنراوه‌كانی شه‌هید مه‌لا عه‌لین، بۆیه ئێمه به تیراژی هه‌زار و 500 دانه به چاپمان گه‌یانده‌وه، له‌م چاپه‌دا ژیاننامه و وێستگه‌كانی ژیانیشی له خۆ ده‌گرێت.
ده‌رباره‌ی ئامانجیان له به‌چاپ گه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه شیعره ، سه‌رپه‌رشتیاری دیوانه‌كه وتی: له ڕاستیدا دیوانه‌كه نوسخه‌ی نه‌مابوو،كه‌سانێكی زۆریش به دوایدا ده‌گه‌ڕان، هه‌روه‌ها به پێویستیشمان زانی گه‌نجان و چین و توێژه‌كان به هۆنراوه جوانه‌كانی ئه‌م شاعیره شاد ببن ،كه خاوه‌ن هه‌ستێكی نیشتیمانی به‌رز بووه.
له كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، باست حه‌مه غه‌ریب چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كی (دیوانی قه‌ندیل)ی خوێنده‌وه و كتیبه‌كه‌ش به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28