riklam

40 ژنی یه‌كێتی خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێ به‌خشرا

ی.ن.ک‌‌ 09:46 PM - 2018-08-16
.

.

له‌ پای ئه‌رك و ماندوبونیان خه‌ڵاتی رێزاێنان به‌خشرایه‌ 40 ژنی یه‌كێتی.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16-8-2018 له‌ سلێمانی له‌ مه‌راسیمێكدا له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه‌ جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه‌  40 ژنی تێكۆشه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا حاكم قادر له‌ وته‌یه‌كدا وتی: ئێوه‌ی ژنان به‌سه‌روه‌ریه‌كانتان بونی خۆتان ده‌سه‌لمێنن، ژنانی یه‌كێتی دایك و خێزان و خوشكی شه‌هیدن و ژنان پێشمه‌رگه‌ و سه‌ركرده‌ و لێپرساوو كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵگان.

هاوكات ستایشی ئه‌رك و ماندوبونیانی كرد و ئومێدی خواست بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو له‌ خه‌باتی شارستانی و پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری زیاتر بخوڵقێنن و هیمه‌ت بكه‌ن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری .

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماده‌ بوو.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket