riklam

هەرێمی كوردستان لەنێوان ململانێ نێودەوڵەتیەكاندا

بیروڕا 07:12 PM - 2018-08-16
.

.

ئەوەی دەگوزەرێ لەئێستادا دەرهاویشتەی كردارەكانی رابردووە كەدەرئەنجامی نەرێنی بەدوای خۆیدا هێناوە لەونێوەندەشدا هەرێمی كوردستان و عێراق پشكی شێریان بەركەوتووە .

هەر لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامی شام (داعش) ،عێراق و هەرێمی كوردستان روبەروی نائارامی و پشێویەكی چاوەڕوان نەكراو بونەوە تائەو ڕادەیەی كەدەرئەنجامی نەرێنی و دروستبوونی قەیرانی لێكەوتەوە جگە لەفیداكاری و گیان بەخشین و شەهیدو برینداربون و كەمئەندام بوونی بەهەزاران كەس لەعێراق و كوردستان بەهۆی شەڕی روبەروبونەوەی داعش بەدەیان هەزار خێزانی ناوچەكانی ژێر شەڕو دەسەڵاتی داعش ئاوارەبوون .

لەئێستاشدا دوای كۆتایی هاتنی ئەو شەڕەو نەمانی داعش بەشێوەیەك لەشێوەكان چ هەرێمی كوردستان و چ عێراقیش روبەروی هەڕەشەی مەترسیدار تر دەبنەوە كەدەرهاویشتەی ململانێی نێو دەوڵەتی و سەپاندنی دەسەڵاتی زلهێزەكانە لەناوچەكە ،هەرلە ئاڵۆزیی نێوان ئەمەریكاو توركیاو سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا .

هەریەك لەوڵاتانی كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیا دوو دراوسێی سەرەكی و دەروازی ئابووری هەریەك لەعێراق و هەرێمی كوردستانن ،بەڵام بەهۆی هەر گرفتێكەوە دەروازە سنوریەكانی هەریەك لەو دوو وڵاتە بەروی هەرێم و عێراقیشدا دابخرێت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئابووری و ژیانی هاوڵاتیان، بەتایبەت تر لەسەر هەرێمی كوردستان كە دەروازەی تری نیە بۆ بازرگانی و ئاڵوگۆڕی شمەك و كاڵاو پێداویستیەكان .

بۆیە لەگەڵ سەپاندنی هەر سزایەك بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرژەوەندی عێراق و هەرێمی كوردستاندا نیە بەو پێیەی عێراق ساڵانە بەبەهای زیاتر لە 6 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، شمەك و پێداویستی لە ئێران دەكڕێت، هەروەها بازرگانیەكی فراوانی تایبەت بە خۆراك و ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەكیش لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.

بۆ هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە دەبێت  وەك لەماوەی رابردودا بینیمان لەگەڵ داخستنی دەروازە سنوریەكان نرخی شمەك و كاڵاو پێداویستیەكانی بازار بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی ،بۆیە لەم  ململانێ نێودەوڵەتیەدا جگە لەوڵاتانی ململانێكە زەرەمەندی سەرەكی و یەكەم عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێت .

بەختیار حسێن 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket