riklam

وه‌زاره‌تی دارایی: له‌ رۆژانی پشووشدا مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 11:42 AM - 2018-08-16
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ رۆژانی 18 و 19ی ئابدا كه‌ پشووی ره‌سمیيه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام بانكه‌كان كراوه‌ ده‌بن بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ی كه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌...
مووچه‌خۆران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی رۆژانی  شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 18_19/8/2018 كراوه‌ته‌ پشووی ره‌سمی، به‌ڵام بانكه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران بۆ جه‌ژنی پیرۆزی قوربان مووچه‌ وه‌ربگرن.

PUKmedia به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket