riklam

پێشنیارێكی میری قه‌ته‌ر لیره‌ی توركی به‌رزده‌كاته‌وه‌

ئابوری 09:50 AM - 2018-08-16
.

.

میری قه‌ته‌ر پێشنیاری كردوه‌ كه‌ به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له‌ توركیا ئه‌نجامبدات و ئه‌و بڕیاره‌ش پێچه‌وانه‌ی رۆژانی رابردوو نرخی لیره‌ی توركی به‌رزكرده‌وه‌.

دوێنێ 15-8-2018  له‌ سه‌ردانێكی بۆ توركیا شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی میری قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كۆبوه‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیاری بۆ توركیا كرد كه‌ به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له‌ توركیا ئه‌نجامبدات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی لیره‌ی توركی و رزگاركردنی توركیا له‌ قه‌یرانی دارایی.

له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی میری قه‌ته‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16-8-2018 پێچه‌وانه‌ی رۆژانی رابردوو نرخی لیره‌ی توركی له‌ناو بازاڕه‌ ناوخۆیه‌كانی توركیا به‌ ڕێژه‌ی 06 %به‌رزبوه‌وه‌.

ئه‌م پێشنیاره‌ی میری قه‌ته‌ر له‌كاتێكدا دێت كه‌ رۆژ دوای رۆژ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و واشنتۆن روو له‌زیادبوونه‌و به‌های لیره‌ی توركیش به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ 40 %دابه‌زیوه‌.

هه‌روه‌ها شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی میری قه‌ته‌ر، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر وتویه‌تی، ئێمه‌ هاوكارو برای توركیا ده‌بین بۆ ده‌ربازبوونی له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌و له‌گه‌ڵ توركیا ده‌مێنینه‌وه‌.


PUKmedia رۆیته‌رز/ رادیۆ فردا

و/ باشیلان جه‌عفه‌ر

444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket