riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ كرد

ی.ن.ک‌‌ 10:28 PM - 2018-08-15
.

.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ڕایگه‌یاند پێشكه‌وتنی سیسته‌می خوێندن و بره‌ودان به‌ ئاستی زانكۆكانی كوردستان فاكته‌ری سه‌ره‌كییه‌ بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا.

ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌. 15-8-2018 له‌شاری سلێمانی له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆی سلێمانی هات.

له‌ دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی سوپاسی مامۆستایانی زانكۆی كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ به‌رده‌وامن له‌ خزمه‌تكردنی خوێندكاران و پڕۆسه‌ی خوێندن له‌ كوردستان.

لای خۆیانه‌وه‌ مامۆستایانی زانكۆ سوپاسی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لیان كرد كه‌ له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا له‌كابینه‌كه‌ی به‌ڕێزیان زانكۆكان بنیاتنرانه‌وه‌و هه‌میشه‌  پاڵپشت و پشتیوانی زانكۆو مامۆستایانی زانكۆ بووه‌.


هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌داو وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ مامۆستایانی زانكۆو پڕۆسه‌ی خوێندن، ئاماده‌بووان گفتوگۆی وردو جدییان كرد له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌.

PUKmedia نووسینگه‌ی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket