riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پێشوازی له‌ د. عه‌لی قه‌ره‌داغی كرد

ی.ن.ک‌‌ 09:53 PM - 2018-08-15
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15-8-2018 كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی له‌ د. عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌ پرسه‌ سیاسییه‌كاندا.

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و له‌ناوبردن و بنبڕكردنی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ له‌ هه‌موو ئاستێك به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی ببنه‌وه‌و مامۆستایانی ئایینی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانڕه‌وی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ ناوچه‌كه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو بیروڕای له‌باره‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket