riklam

قوباد تاڵه‌بانی: خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن

کوردستان 09:24 PM - 2018-08-15
.

.

قوباد تاڵه‌بانی به‌جیا له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌ریم كۆبووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 15-8-2018  له‌شاری هه‌ولێر قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌دوو كۆبونه‌وه‌ جیا له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زیر و بریكار وبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و تیمی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی هه‌ریم كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی كرا له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێم و كاروباری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌خه‌باتن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان" دواتر باسی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ فه‌رمانگه‌حكومیه‌كان كرا كه‌ حكومه‌تی هه‌ریم سه‌رقاڵیه‌تی.

له‌به‌شیكی تری كۆبوونه‌وه‌كان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای لێكردن باشتر له‌جاران خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان بكریت چونكه‌ دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان شایسته‌ی هه‌موو خزمه‌تێكن بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختی كرده‌وه‌ ده‌بێت به‌هێزی زیاتر هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بكه‌ین و ده‌بێت به‌هه‌موان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست له‌ناوده‌ست كوردستان به‌هێزتر بكه‌ینه‌وه‌.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕووبه‌رووی چه‌ندین قه‌یران بوونه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا زۆر نزیك بونه‌وه‌ته‌وه‌ له‌ تێپه‌راندنی ئه‌و ره‌وشه‌ به‌تایبه‌ت به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت" له‌و پێناوه‌ش چه‌ندین هه‌نگاوی چاكسازی گیراوه‌ته‌ به‌ر تا بتوانین له‌داهاتوویه‌كی نزیك به‌ته‌واوی قه‌یرانه‌كان تێپه‌رینین و سه‌رئه‌نجام ده‌بێت هۆی گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به‌ هاوڵاتیانی خۆمان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket