riklam

با هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دوور بێت له‌ تانه‌ و ته‌شه‌ر

بیروڕا 08:55 PM - 2018-08-15
.

.

هه‌رێمی كوردستانی عیراق له‌دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی  1991 و ئازاد كردنی به‌شێكی خاكی كوردستان و وه‌ده‌رنانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی عیراق هه‌روه‌ها  له‌ دوای روخاندنی ڕژێمی سه‌دامیش له‌ساڵی 2003 وه‌، ئارامی و سه‌قامگیری و ئازادییه‌كی باشی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونی ده‌یان حیزب و ڕێكخراوی سیاسی و سه‌دان ڕێكخراوی مه‌ده‌نی،له‌و سێبه‌ری ئازادییه‌دا چوارساڵ جارێك له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و عیراق هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت بۆ په‌رله‌مانی عێراق وكوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تا كاتی ڕۆژی ده‌نگدان هه‌ر حیزب و ڕێكخراوێك له‌ ده‌زگا میدیایی و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ لیست و كاندیده‌كانی خۆی ده‌كات هه‌ر حیزبه‌ و به‌ شێوازی خۆی به‌ پێی ئه‌ و به‌رنامه‌ی دایناوه‌، كه‌ گوژارشت له‌ وتار و خیتابی ئه‌و حیزبه‌ ده‌كات.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانییه‌و  له‌ ئێستای ڕۆژنامه‌وانی و كاری میدیایش لاده‌دات و سنوور ده‌به‌زێنێ هه‌ندێ جار هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر لایه‌نێك یان كه‌سایه‌تییه‌كی ناو لیسته‌كه‌ زیاتر ئه‌م هێرشانه‌ زیاتلر بۆ ئه‌و ژنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ كاندیدن له‌ سه‌ر لیستی لایه‌نێك كه‌ ژن گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر مه‌نده‌.


كه‌هێرشه‌كان زۆربه‌ی كات ناڕه‌واو نا دروسته‌ و دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌  و ده‌بێته‌ هۆی تێكشكاندنی ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ ئه‌مه‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ ناكات،هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ ناو زڕاندن و ته‌شهیرات و بوختان و قسه‌ی نه‌شیاوو بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نابه‌جێ كه‌ زۆرتریش به‌ فۆتۆشۆپ ده‌كرێت، ئه‌مانه‌ پێشێلكردنی ته‌واوی مافی مرۆڤه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرن و شارستانییانه‌ بكه‌ین و بانگه‌شه‌یه‌كی هێمن بێت تا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ دوور بگرین له‌ ته‌نگه‌ژه‌ و ئاژاوه‌ ئه‌وانیش بتوانن كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار و دیموكراسیانه‌ بۆ بڕه‌خسێنین و ئه‌وانیش به‌ په‌رۆشه‌وه‌ بێنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان  و ده‌نگ  به‌و لیست و كاندیده‌  بده‌ن كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت  بۆیه‌ پێویسته‌ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌واوی میدیاو كه‌ناڵه‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تی و سایت و په‌یجه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌سودوو شیاو  به‌كار بهێنرێت وه‌ك چۆن بینیمان له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بانگه‌شه‌یه‌تی هێمن و شارستانی دوور له‌ توندو تیژی و ناو هێنانی كه‌س هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی خۆی كرد و توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و زۆر به‌ ڕونی و شه‌فافیش به‌رنامه‌كه‌ی لیستی سه‌وز بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش بخاته‌ ڕوو.


ڕێبوار ستار

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket