riklam

قائیمقامی شەنگال: بۆردومانەكەی شلۆ بەئاگاداری عیراقە

کوردستان 06:37 PM - 2018-08-15
.

.

قائیمقامی قەزای شەنگال رایدەگەیەنێت بۆردومانكردنی ناوچەی شلۆی شەنگال بەئاگاداری حكومەتی عیراقەوەو بەپێی زانیارییەكانیشیان بۆردومانەكە زیانی گیانی لێكەوتۆتەوە.

مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شەنگال بە PUKmediaی راگەیاند: فڕۆكەكان بۆردومانی دەروازەی گەلی شلۆیان كردوە كە دەكەوێتە رۆژئاوای قەزای شەنگال، ناوچەكەش هێزەكانی یەبەشەی لێیە.

وتیشی: تائێستا هیچ زانیارییەكمان نیە لەسەر ئەو فڕۆكانەی بۆردومانی ناوچەكەیان كردوە، بەڵام بۆردومانەكە بەئاگاداری حكومەتی عیراق كراوە.

قائیمقامی قەزای شەنگال ئەوەشی وت: بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی پێمان گەیشتوە، بۆردومانەكە زیانی گیانی لێكەوتۆتەوە، بەڵام نەزانراوە كە سەربازییە یان كەسانی مەدەنین.

لای خۆشیەوە مەزڵوم شەنگالی، فەرماندەی گشتی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بە PUKmediaی راگەیاند: ئەو فڕۆكانەی ناوچەی شەلۆی شەنگالیان بۆردومان كردوە فڕۆكەی توركیان و ئەو كاروانەشی بەر بۆردومانەكە كەوتوون سەر بەهێزەكانیان نەبووە، بەڵكو سەر بەئەنجومەنی مەدەنی شلۆ بوون.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket