riklam

سه‌رۆكی فه‌خری رێكخراوی ئه‌منستی له‌ توركیا ئازادكرا

جیهان 06:36 PM - 2018-08-15
.

.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ توركیا سه‌رۆكی فه‌خری رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی دوای ساڵێك ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ تۆمه‌تی تیرۆر ئازاد كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ 14-8-2018 ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ دادگای ئه‌سته‌مبوڵ دوای 14 مانگ له‌ زیندانیكردنی "كیلیك"ی سه‌رۆكی فه‌خری رێكخراوه‌كه‌ له‌ توركیا، فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی كه‌ داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ له‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی درابوو له‌لایه‌ن دادگای ئه‌سته‌مبوڵه‌وه‌.

ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "كومی نایدۆ" له‌مباره‌یه‌وه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و وتی: كاتێك گوێبیستی هه‌واڵه‌كه‌ بووم زۆر خۆشحاڵ بووم. وتیشی: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌وڵه‌كانمان له‌پێناوی مافه‌كانی مرۆڤدا له‌ توركیا، له‌كاتێكدا كه‌سانی زۆری تریش به‌ نایاسایی هێشتا له‌ زیندانه‌كانی توركیادان.

كه‌ناڵی 1ی ره‌سمی  ARDی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستبه‌سه‌رگرتنی "كیلیش" وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵگری توركیاوه‌ بووه‌و تۆمه‌تی هاوكاری فه‌تحوڵڵا گیوله‌نی دراوه‌ته‌ پاڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌میشدا هه‌ریه‌ك له‌"پیتر ستوندتری ئه‌ڵمانی و هاوڕێیه‌كی سویدی به‌هه‌مان تۆمه‌ت له‌دوای شكستی كوده‌تاكه‌ی ته‌موزی 2016ـه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له‌ زیندانه‌كانی توركیادان.

له‌ سه‌ره‌تای دادگاییكردنه‌كه‌یاندا له‌ 25ی ئابی 2017ـه‌وه‌ 11 چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوه‌ توندڕه‌ویه‌ چه‌كداره‌كان و پشتگیریكردن له‌ تیرۆر ده‌ستگیركراون.

پێش چه‌ند رۆژێكیش هایكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای ئازادكردنی هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانی كرد له‌ زیندانه‌كانی توركیاو كارێكی له‌وجۆره‌شی به‌ر له‌ هه‌موو شتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا وه‌سفكرد.

PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
س: كه‌ناڵی 1ی ره‌سمی  ARD

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket