riklam

رانیه‌.. 4 كه‌س به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن

کوردستان 06:14 PM - 2018-08-15
.

.

له‌ دوو چالاكی جیاوازدا، هێزه‌كانی ئاسایشی راپه‌ڕین توانیان چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ بڕی یه‌ك كیلۆو 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌ له‌ جۆری كریستاڵ.

له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ 15-8-2018 محه‌مه‌د فازڵ وته‌بێژی ئاسایشی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: له‌ دوو كاتی جیاوازدا توانراوه‌ بڕی یه‌ك كیلۆو 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و چوارتۆمه‌تباریش به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

راشیگه‌یاند: دوو تۆمه‌تباریان له‌ناو شاری رانیه‌و به‌بڕی یه‌ك كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران، دواتر دوو تۆمه‌تباری تر له‌ بازگه‌ی گڵه‌زه‌رد له‌ ده‌ره‌وه‌ی رانیه‌ ده‌ستگیركران كه‌ بڕی 550 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه‌. ئێستاش به‌پێی مادده‌ی 24 مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

 

56 (4).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket