riklam

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ هه‌ڵبژاردن كردووه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:09 PM - 2018-08-15
.

.

ئه‌ندامێكی سه‌كردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ یه‌كێتی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوكردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردانی 30 ئه‌یلول، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی گرنگ و كاریگه‌ری هه‌رێم ئاماده‌یه‌ له‌ واده‌ی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی و ده‌زگای هه‌ڵبژاردانی یه‌كێتی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردان و گرنگیشه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی دیموكراسی ته‌واودایه‌ له‌ هه‌رێم و هه‌ڵبژاردانیش یه‌كێك له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسییه‌ له‌هه‌ر وڵاتێكدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كێتی ئامانجێتی هه‌ڵبژاردان له‌ واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌باره‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردانی په‌رله‌مانی كوردستانیش وتی: 30 ئه‌یلول رۆژێكی گرنگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێویستیشه‌ هاووڵاتیان به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا نه‌خشی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و یه‌كێتیش وه‌ك هه‌میشه‌ هێزی گرنگ و كاریگه‌رو خاوه‌ن سه‌نگی گه‌وره‌ ده‌بێت.

PUKmedia  هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket