سەرۆک کۆمار: له به‌رژه‌وه‌ندی عیراقدا نیه هاریكاری لایه‌نێك بكات دژی لایه‌نێكی تر
چاوپێکەوتن 05:34 PM - 2018-08-15.
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره – العراق) دا تیشکی خستۆته‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ر، ئه‌مه ده‌قی وەرگێڕدراوی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه: فەلاح ئەلزەهەبی: بینه‌رانی خۆشه‌ویست خۆپیشاندانه‌كان، روانینی ده‌ستوری له‌ئاست خۆپیشانده‌راندا، مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆماری عیراق چین؟ و هه‌ڵوێست چییه له به‌رامبه‌ر حوكمه‌كانی ئیعدام؟ ئایا سه‌رۆك كۆمار قانونی خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی ئیمزا كردووه؟ و چه‌ندین پرسیاری تر له ئه‌ڵقه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار د.فوئاد مه‌عسومدا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
خۆپیشاندانه‌كان مافێكی ده‌ستووری ده‌سته‌به‌ركراوه
* چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م خۆپیشاندانانه؟ ئایا خۆپیشانده‌ران مافیانه بێنه ده‌ره‌وه وه‌ك خۆپیشانده‌ران، ئایا بارودۆخه‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی گوشاریان بۆ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان بكه‌ن؟
– ده‌ستوور روونه، هاووڵاتیان مافی خۆیانه بۆ داخوازییه پیشه‌یی و سیاسییه‌كان یان هه‌ر شتێكی په‌یوه‌ست بێت پێیانەوە خۆپیشاندان بكه‌ن‌و مافی خۆیانه ئه‌م خۆپیشاندانانه كه ده‌بینین راسته‌قینه‌ن، به‌ڵگه‌ی زیندووێتی گه‌لی عیراق ده‌رده‌خه‌ن، وه‌ك ده‌ستووریش رێگه ده‌دات بۆ خۆپیشاندان‌و له‌هه‌مانكاتدا رێده‌گرێت كه ئه‌و خۆپیشاندانانه ئارامی گشتی تێكبدات‌و به‌هه‌ده‌ردان‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك‌و ماڵی گشتی‌و تایبه‌تی لێبكه‌وێته‌وه، ده‌ستوور روونه‌و مافی خۆپیشاندان‌و خستنه‌ڕوو و ئاشكراكردنی داواخوازییه‌كانیانی پێداون، له‌هه‌مانكاتدا پێویسته ده‌وڵه‌ت‌و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران بپارێزن‌و ده‌بێت موڵك‌و ماڵی گشتیش له‌هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بپارێزن، كه له‌نێو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بكرێنه‌سه‌ر ئه‌و موڵك‌و ماڵانه.
مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا
*ژماره‌یه‌ك كوژراو هه‌یه، خه‌ڵك ده‌ستگیركراون، ئایا ئه‌مه ده‌ستوورییه یان یان ده‌ستووری نییه؟
– ئه‌وه راسته‌و ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كه‌یه، ئایا ئه‌وان مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان وه‌رگرتبوو یاخود ته‌نیا رایانگه‌یاندبوو؟ ئه‌مانه به قانون رێكخراون‌و لێره‌دا قانون بڕیار ده‌دات، به‌ڵام پێویسته دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی هه‌بن بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران‌و موڵك‌و ماڵی گشتی نه‌ك كوشتن‌یان، واته پێویست ناكات دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان چه‌ك‌و ته‌قه به‌كاربهێنن بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران‌و لێدانیان.
* ئه‌ی حزبه‌كان مافیان هه‌یه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن؟
– به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر. ئه‌مه سه‌رپێچییەو پێویسته ئه‌وه‌ی چه‌كی پێبێت‌و به‌كاریده‌هێنێت، ده‌وڵه‌ت بێت نه‌ك لایه‌نی تایبه‌تی تر چ حزبه‌كان بن یان عه‌شاییرو گروپه‌كان.
*به‌ڕێزتان فه‌رمووتان ئایا ئه‌وان مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان وه‌رگرتووە؟ ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه مۆڵه‌ت وه‌ربگرن‌و لایه‌نه حكومییه‌كان ئاگاداربكه‌ن كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن؟
– ده‌كرێت ئاگاداریان بكه‌ن یان ده‌بێت لایه‌نه حكومییه‌كان داوا بكه‌ن خۆپیشاندانه‌كه چۆن به‌ڕێوه‌بچێت‌و له كوێوه تا كوێ ده‌بێت، ئه‌مه شتێكی ئاسایی‌و سروشتییه.
* له‌ڕاستیدا یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كان (پۆسته‌ره‌كان) سه‌رنجی راكێشام كه چالاكوانێك به‌رزی كردبۆ‌وه‌و ده‌ڵێت: تۆ له سۆماڵ ده‌مژییه‌نیت‌و ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر شێوازی فەره‌نسا یا ئه‌ڵمانیا خۆپیشاندان بكه‌م! چی ده‌ڵێیت له‌مباره‌یه‌وه؟
– كێشه‌ی عیراق بواری كاركردنی تیادا نییه وه‌زیفه‌و مووچه‌خۆری نه‌بێت، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی قورسه، پێویستبوو كرانه‌وه هه‌بوایه‌و بوار بڕه‌خسایه بۆ كاركردنی خه‌ڵك کە هه‌ر وه‌زیفه‌ی حكومی نه‌بوایه، ئه‌مه‌ش سه‌خته‌و حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو ساڵێك ده‌یان هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێنێت، جێبه‌جێكردنی ئه‌مه‌ش سه‌خته، پێویسته سیاسه‌تێكی حكومی دابڕێژرێت له‌سه‌ر بنه‌مای بوار ره‌خساندن بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان‌و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌وانه نه‌ك، به‌ته‌نیا دامه‌زراندنیان له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، ئێستا فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان جمه‌یان دێت له فه‌رمانبه‌ران كه هیچ ناكه‌ن.
* واتە دامه‌زراندنی خه‌ڵك هه‌ڵه‌یه كه حكومه‌ت ده‌یكات؟
– ئه‌م دامه‌زراندنانه نا، ئه‌مه‌ی ئێستا ناچارییه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، به‌ڵام پێویسته ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌گوێره‌ی بوار‌و ده‌رفه‌ته‌كان‌و بیركردنه‌وه‌و توێژینه‌وه ئابوورییه‌كان بن.
* واتە من وه‌ك هاووڵاتییه‌ك به‌ده‌ست كه‌مئاوییه‌وه ده‌ناڵێنم‌و ده‌رفه‌تی كاركردنم نییه‌و كاره‌بام نییه‌و بێكارم‌و ناخوێنم، خه‌ڵك ده‌نگی نووسا هێنده هاواریان كرد‌و داوایان كرد كه‌س گوێیان لێ ناگرێت، بۆیه ناچاربوون بڕژێنه شه‌قام‌و خۆپیشاندان بكه‌ن، ئایا ئه‌مه‌یان بۆ ده‌كه‌ن به پاشاگه‌ردانی، له‌كاتێكدا پاشاگه‌ردانی له شوێنی تردا هه‌یه؟
– پاشا گه‌ردانی هه‌ر چۆن‌و له‌هه‌ر شوێنێك بێت پاشا گه‌ردانییه، پێویسته ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، لێره دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كرد بۆ ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام بوار نه‌ڕه‌خسا بۆئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تانی تر كه بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاریش گرنگه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بوو ده‌كرێت مووچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه دیاری بكرێت تا كار ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌توانێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات.
* ئه‌وانەی كوژران یان ده‌ستگیركراون، كێ له مافه‌كانیان ده‌پرسێته‌وه؟
-به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت چاودێری هه‌موو كاروبارێك بكات، سه‌رەنجام ئه‌و كوژراوانه به‌داخه‌وه ده‌بێت كه‌سوكاریان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، ده‌بێت به‌دواداچوونیش بكرێت بۆئه‌وه‌ی شتی وا دووباره نه‌بێته‌وه.
* له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه خۆپیشاندان ده‌ستووری‌و رێگه‌پێدراوه، ئایا په‌ناگیری‌و بایكۆت له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه رێگه پێدراوه؟
– ده‌قی ده‌ستوور په‌ناگیری تیادا نییه، به‌ڵام ئه‌ویش ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌پێی ئه‌زموونه‌كانمان هه‌ندێكجار په‌ناگیری كێشه‌ی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌نبار روویداو دواتر بووه شتی تر‌و ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و لایانانه‌ی لێكه‌وته‌وه كه سوود وه‌رده‌گرن له‌و بارودۆخانه‌داو ده‌خزێنه نێو په‌ناگیرانه‌وه ئه‌وه‌یه كه جێی مه‌ترسییه.
* په‌ناگیرییه‌كان لێره به به‌عسی ناوده‌برێن، دێن‌و لێره خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به به‌عسییانه ناوده‌برێن، به‌ڵام له‌ڕاستییدا ده‌ڵێن ئه‌وانه خه‌ڵكی تینوو و برسین؟
– نه‌خێر به‌عسی نین، تۆمه‌تباركردنی هه‌ر چالاكییه‌ك به به‌عسیبوون گه‌وره‌كردن‌و زلكردنی توانای به‌عسه، له‌وباوه‌ڕه‌دا نیم له عیراقدا خه‌ڵك هه‌بن سه‌ر به حزبی به‌عس بن‌و بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی پێشوویان، ئه‌مه قورسه.
* تۆ وه‌ك فوئاد مه‌عسوم، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندایت؟
– به‌دڵنیاییه‌وه.
* له‌و باوه‌ڕه‌دایت داواكارییه‌كانیان ره‌وا بن؟
– به‌ڵی داواكارییه‌كانیان ره‌وایه، بۆ نموونه كه كاره‌باو ئاوی نییه‌و داوای هه‌لی كار ده‌كات، ئه‌وانه هه‌مووی داخوازی ره‌وان. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پێویسته بڵێین ده‌بێت خۆپیشانده‌رانیش پارێزگاری له دۆخی خۆیان بكه‌ن‌و رێگه نه‌ده‌ن به خۆخزاندن‌و ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نی تر، كه خۆپیشاندانه‌كانیان له‌كه‌دار بكات.
* واتە من ده‌سه‌ڵاتم چییه‌و له ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانم ئه‌گه‌ر یه‌كێك بێت وه‌ك ده‌ڵێن هه‌ندێك له حزبه‌كان ده‌ست وه‌رده‌ده‌ن له مه‌سه‌له‌كان، له‌وانه سووتاندنی هه‌ندێك دۆكیۆمێنتی گرێبه‌سته‌كان‌و دۆكیۆمێنتی نهێنی، ئایه ئه‌مه ده‌بێت؟
– ئه‌مه ته‌نیا تۆمه‌ته، ئه‌م مه‌سه‌لانه پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه.
* بۆچی لێكۆڵینه‌وه ناكرێت له مه‌سه‌له‌ی خۆپیشانده‌ران‌و بۆچی به‌خۆڕایی تۆمه‌تبار ده‌كرێن؟
– بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆمه‌ت بێت، ئه‌وه ناكرێت‌و نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاماژه‌كان تێوه‌گلانی هه‌ر حزبێك بێت، پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌دا بكرێت.
* له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بكرێت كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به به‌عسی‌و مونده‌س… ئه‌مه راسته؟
– پێویسته كه خۆپیشاندانێك ده‌كرێت سه‌ركردایتییه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه، ئه‌وان لێپرسراوێتییه‌كه له‌ئه‌ستۆبگرن. ده‌بێت لایه‌نی نیشتمانی خۆپیشاندانه‌كه بپارێزرێت، ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌كییه.
*ئایا چه‌مكی هاووڵاتیبوون لای ئێمه نیمچه ون بووه؟
– ئه‌مه كێشه گه‌وره‌كه‌مانه، چونكه تائێستا هه‌مو مامه‌ڵه‌و پێودانگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی یان بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی‌و له‌مجۆره‌یه.
* ئه‌ی ته‌گبیر؟
– ده‌بێت بگه‌ینه قۆناغی هاووڵاتیبوون، په‌یوه‌ندی نێوان هاووڵاتیان له‌سه‌ر بناغه‌ی هاووڵاتیبوون بێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه دیاریكراوه‌كانی تر.
* هاووڵاتیبوون دانوستانه، به‌ڵام تۆ هه‌ر ئه‌ركم ده‌خه‌یته ئه‌ستۆو هیچم پێنابه‌خشیت؟
– ئه‌گه‌ر به ژیانێكی هاووڵاتیبوون شادبووین، ئه‌وكاته زۆربه‌ی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رده‌بن، ئه‌مه له‌و وڵاتانه‌دا به‌دیده‌كرێت كه فره نه‌ته‌وه‌و تائیفه‌ن، لای ئه‌وان بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتیبوونه، بۆیه به ئۆقره‌یی شادن.
* مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا واتە (10.000) پله‌ی وه‌زیفی، لێره‌و ده هه‌زاری تر له‌وێ له باشوور، بۆ نموونه له ئه‌نبارو موسڵ‌و سەڵاحه‌دینیش هه‌یه ده‌ڵێت ئێستا بێكارم‌و منیش ئاواره‌بووم، ئایا پله وه‌زیفییه‌كان ده‌ستوورین؟
-مه‌سه‌له‌ی پله‌ی وه‌زیفی په‌یوه‌سته به حكومه‌ته‌وه، ده‌ستوور ده‌ستی لێوه‌رنادات.
*ئایا مافی حكومه‌ته ئه‌و پله وه‌زیفییانه ببه‌خشێت؟
– حكومه‌ت مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر به‌پێی بودجه بێت ئایه ئه‌وانه پله‌ی وه‌زیفیین یان گرێبه‌ستن ده‌بێت روونبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست بن ئه‌وا كاتین‌و ده‌كرێت‌و گونجاوه.
* واتە بۆ بێده‌نگكردنی خه‌ڵكه؟
-یانی بۆ چاره‌سه‌رێكی ئه‌م دۆخه هه‌نووكه‌ییه‌یه.
* مه‌سه‌له‌ی خه‌فه‌كردنی ناڕه‌زاییه‌كان، بۆچی بگه‌ینه ئه‌م قۆناغی سڕكردنی ناڕه‌زاییانه‌و به‌درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه چاره‌سه‌رێكمان نه‌دۆزییه‌وه؟
– به‌دڵنیاییه‌وه پێویستبوو وا بكرێت نه‌ك به قۆناغێكی تر بسپێردرێت، بۆیه له‌ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ره‌كان بابه‌تی نەبوون، بۆیه له دۆخی ئێستاداین.
* واتە مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه نه پلان هه‌یه نه به‌ڕێوه‌بردن؟
-چۆن؟
* واتە به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه نه پلان هه‌بووه نه به‌ڕێوه‌بردن؟
– به‌ڕێوه‌بردن هه‌بووه، ره‌نگه ئه‌وكاته بودجه بودجه‌یه‌كی باشبوو و نرخی نه‌وتیش به‌رزبوو د‌رك به‌و كێشانه نه‌ده‌كرا، به‌ڵام كه ده‌ستكرا به جه‌نگی دژی داعش‌و رزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كانی بن چنگی داعش‌و له‌ناكاو نرخی نه‌وت دابه‌زی، ئه‌وانه هه‌مووی ئاسه‌واریان له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه به‌جێهێشت، ئێستاش خه‌ریكه باش ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئاماده‌كاری بكرێت بۆ بودجه‌ی 2019.
* واتە ئه‌و پله وه‌زیفییانه له بودجه‌دا نه‌بووه؟
– نه‌خێر له‌نێو بودجه‌دا نه‌بوون، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت له‌نێو بودجه ته‌واوكراودا بۆ بۆی ته‌رخانبكات، شتێكی له‌و بابه‌ته.
* ئایه راسته ئه‌وان بۆ باشووری دابینده‌كه‌ن چونكه خۆپیشاندانیان كردووه، به‌ڵام بۆ موسڵ‌و ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دینی ناكه‌ن چونكه خۆپیشاندانیان نه‌كردووه، بۆیه پله‌ی وه‌زیفییان چنگ ناكه‌وێت؟
– به‌دڵنیاییه‌وه كاتێك بوار هه‌بێت بۆ پله‌ی وه‌زیفی‌و گرێبه‌ست، ده‌بێت سه‌رتاسه‌ری بێت بۆ هه‌موو پارێزگاكان كه كێشه‌ی له‌وجۆره‌یان هه‌یه.
* به‌ڕێزتان لاریت نیشاندا له‌باره‌ی ئه‌م پله وه‌زیفییانه لێره‌و له‌وێ؟
-نه‌خێر چونكه ئامانجه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بارودۆخه بووه، ئه‌گه‌ر پشتیوان به یه‌زدان په‌رله‌مانی داهاتوو پێكهات، ئه‌وكات مافی خۆیه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخاته‌ڕوو.
* فه‌خامه‌تی سه‌رۆك، فه‌رمووتان لاریتان نیشان نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌م پله وه‌زیفییانه، باشه ئایا ئه‌وه دادپه‌روه‌ری‌و ویژدانه بۆ ته‌واوی گه‌لی عیراق كه لاری نیشانبدرێت؟
– هه‌ر كاتێك پێویستی كرد.
* واتە ئه‌وانه‌ی ئاواره‌بوون له ئه‌نبارو بودجه‌كه‌یان دواكه‌وت له‌ماوه‌ی رابردوودا، ئایه پێویستیان پێی نه‌بوو؟
– به‌دڵنیاییه‌وه پێویستیان پێیه‌تی.
*پێویسته چی بكه‌ن؟
– لێره‌دا بڕیاری پێشتر هه‌یه بۆ ئه‌و ئاواره‌بووانه كه ده‌بێت ئۆقره‌ییان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هاوكات كۆمه‌كه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له‌م بواره‌دا رۆڵی خۆیان ده‌بینن.
* ئایا له‌و بڕوایه‌دایت بارودۆخی گرژی ئێستای ئێران به‌شێك بێت له‌م هه‌ڵچوونه كه دوایی ته‌قییه‌وه‌و خه‌ڵك هه‌ستیكردووه كه ئێستا ئێران له حاڵێكدایه ناتوانێت ده‌ستوه‌ربداته كاروباری عیراقه‌وه‌و سه‌رەنجام ئه‌و هاووڵاتیانه خۆپیشاندانیان كردووه؟
– واتە له كوێ؟
* خۆپیشانده‌ره‌كانی لای خۆمان له عیراق؟
– شێوازی پرسیاره‌كه‌م لا روون نییه؟
* واتە بارودۆخی ئێستای ئێران پێش خۆپیشاندانه‌كان جیاوازه، ره‌نگه ئه‌و چالاكوانانەو خۆپیشانده‌ران بارودۆخه‌كه‌ی ئێستایان به گونجاو زانیبێت؟
– باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌بێت له‌نێوان ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێره‌و ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له شوێنی تر هه‌بێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه چونكه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی‌و بارودۆخی تایبه‌تی هه‌یه.
*هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه له‌سه‌رمان؟
– نه‌خێر باوه‌ڕ ناكه‌م.
سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران
* ئێستا سزای ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌یه، كۆمه‌ڵێك سزا ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌دایت حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌و سزایانه‌وه؟
– عیراق ده‌وڵه‌تێكه دراوسێی ئێرانه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كۆنه‌و تازه نین، رۆژگارێك هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت له‌نێو په‌یمانی به‌غدادا بوون كه گۆڕانكاری له ئێران‌دا روویداو بووه كۆماری ئیسلامی، دواتریش كه دوای ساڵی 2003 له عیراقدا گۆڕانكاری هاته‌كایه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتر به‌هێزبوون، بارودۆخی عیراق‌و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانداو له‌هه‌مانكاتدا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆر وا ده‌كه‌ن بۆ عیراق قورس بێت پابه‌ندی وه‌ها بڕیارێك بێت، به‌ڵام به‌گشتی بۆچوونمان وایه نه‌چینه ناو ململانێكان‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێك نه‌بین دژی ئه‌وی تر.
* كاتێك یه‌كێتی ئه‌وروپاو چین‌و ژاپۆنیش ره‌نگه پابه‌ندی گه‌مارۆكه بن، واتە عیراق هێنده به‌هێزه كه پابه‌ند نه‌بێت به‌م گه‌مارۆیه‌وە؟
– باوه‌ڕناكه‌م پابه‌ندی ته‌واو بێت، ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت ئه‌وا بۆ عیراقیش بوارێك ده‌ڕه‌خسێت، چونكه گوشارێكی گه‌وره ده‌خرێته‌سه‌ر ئێران له‌وانەیه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئێرانیش هه‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی عیراق‌و ده‌وڵه‌تانی تری هاوسنوری ئێران، له به‌رژه‌وه‌ندییمان نییه بچینە ناو ئه‌م ململانێیه‌وه.
* عیراق پابه‌ند ده‌بێت یان پابه‌ند نابێت؟
-ره‌نگه له هه‌ندێك بواردا پابه‌ندبێت، ده‌بێت ئه‌وه تاووتوێ بكرێت واتە به‌شێوه‌ی ره‌هایی نابێت، به‌ڵام له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانه‌وه عیراق ناچێته ریزی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دژی ئێران ده‌وەستنه‌وه‌و هه‌وڵی سه‌پاندنی سزاكان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئێران‌دا.
* واتە پابه‌ندی به‌شێكی ده‌بێت‌و پابه‌ندی به‌شێكی تری نابێت؟
– ره‌نگه، تائێستا ئه‌مه بۆچوون‌و روانینه، دواتر چۆن ده‌بێت ئه‌وه ئه‌وكاته ده‌یبینین كه ئه‌و بڕیارانه ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌بێت، ئه‌وکاتە پێویسته تاوتوێ بكرێت، له به‌رژه‌وه‌ندی عیراق نییه هاریكاری لایه‌نێك بكات دژی لایه‌نێكی تر، ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه كه تیایداین.
قانونی خانه‌نشینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانم ئیمزا نه‌كردووه
* با له خانه‌شینكردنی په‌رله‌مانییه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، هه‌موو باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك كۆمار قانونی خانه‌نشینی ئیمزا كردووه، له‌مباره‌یه‌وه چی له‌پشت په‌رده‌وه‌یه؟
– یه‌كه‌م ئه‌و قانونه‌ی كه له‌دوایین رۆژی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌ریانکرد، من ئیمزام نه‌كردووه، زیاده‌یان خستۆته‌سه‌ر قانونه‌كه سێ مانگ پێشتر هه‌بوو، من رام وابوو كه ئه‌م قانونه سه‌رپێچی ده‌ستووری و قانونی تێدایه‌و داڕشتنه‌كه‌ی رێك نییه‌و ناڕۆشنه، دوایی سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندیانه‌وه وتیان قانونه‌كه ته‌واوه هیچ شتێكی تیادا نییه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بێت، منیش لای خۆمه‌وه وه‌ك له ده‌ستووردا هاتوه چاودێری پڕۆسه‌ی سیاسی‌و پارێزه‌ری ده‌ستوورو چی‌و چی‌و.هتدیم، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووی هه‌ر قسه‌یه، بۆچی؟ چونكه له ده‌ستووردا میكانیزمێك نییه بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و كارانه یان قانونێك به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌ركانه دیاری بكات.
* بۆچی تۆ ئێستا ناوت نراوه پارێزه‌رو چاودێری ده‌ستوور؟
– چه‌ندینجار كه ئه‌م پۆسته‌م وه‌رگرت، پڕۆژه‌ی قانونێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارم پێشكه‌شكرد، به‌ڵام تائێستاش ئه‌و پڕۆژه‌یه هه‌ر له‌ڕه‌فه‌كانی سه‌رۆكایه‌تییدا ماوه‌ته‌وه.
* ره‌تت نه‌كرده‌وه؟
-با، ره‌تم كرده‌وه به‌ڵام ناتوانم ئیراده‌ی خۆم بسه‌پێنم به‌سه‌ریاندا.
*به‌ڵام تۆ هه‌میشه به‌رپرسیار ده‌كرێیت به‌وه‌ی پارێزه‌ری ده‌ستووریت‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نیت؟
– به‌ڵێ ده‌سه‌ڵاتم نییه به‌ڕاستی نیمه، ئه‌وان ده‌ڵێن لێگه‌ڕێ با هه‌ڵه بێت یان نا ئێمه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، دوای ئه‌وه چ لایه‌نێك لاری هه‌یه با تانه‌و سكاڵا پێشكه‌شبكات لای دادگای فیدراڵی، یانی قانونه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ په‌یڕه‌وده‌كرێت، دوای ئه‌وه له‌وانه‌یه دادگا بڕیاری خۆی بدات‌و هاوسه‌نگی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ قانونه‌كه، سه‌ره‌نجام من قانونه‌كه‌م ئیمزا نه‌كردووه‌و روونیشمكردۆته‌وه بۆچی ئیمزام نه‌كردووە، له‌كۆتاییدا دوای تێپه‌ڕبوونی 15 رۆژ قانونه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
* قانونه‌كه ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت؟
– تازه بووه بەقانون، به‌تایبه‌تی ئه‌وان ده‌سته‌واژه‌ی هۆكاره پێویسته‌كان داده‌نێن بۆ هه‌ر قانونێك، ئه‌م قانونه‌ش كاری پێده‌كرێت دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕۆژنامه‌ی ره‌سمییدا واتە (وه‌قائیعی عیراقی) ئه‌گه‌ر له‌وه‌قائیعی عیراقییدا بڵاونه‌كرێته‌وه، هیچ لایه‌ن‌و كه‌سێك بۆی نییه تانه له‌و قانونه بدات.
* به سه‌رۆك كۆماریشه‌وه؟
– به سه‌رۆك كۆماریشه‌وه، سه‌رۆك كۆمار پابه‌ند نییه به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر تانه‌ی لێبدات، تانه لێدان بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك كراوه‌یه، هه‌موو لایه‌نە سیاسییه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه له‌م قانونه‌دا، به‌هه‌رحاڵ به‌تێپه‌ڕبوونی رۆژ بووه قانون، ئه‌وه‌شی ئیمزام له‌سه‌ر كردووه خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه له سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه تا دوایین ناویان، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه‌و خانه‌نشینكردن به‌گوێره‌ی قانونی په‌یڕه‌وكراوه، له‌قانوندا شتێك نییه به‌ناوی ده‌سته‌واژه‌ی (به‌پێی ئه‌م قانونه)، نه‌خێر قانونی خانه‌نشینكردن به‌و پێیه‌یه كه ئێستا هه‌یه.
* په‌یوه‌نی نییه به‌و قانونه‌ی كه له په‌رله‌مان ده‌ریانكردووه؟
– ئه‌و لایه‌نه ره‌سمییانه فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی گشتییه، ئه‌وه فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینییه كه سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات، كێ ده‌گرێته‌وه‌و كێ ناگرێته‌وه‌و ساڵانی خزمه‌تكردنیان یان نیانه ئه‌وه كێشه‌ی خۆیانه. ئیمزام له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه چونكه ئه‌وه شتێكه ئه‌ركی سه‌رشانمه‌و ده‌بێت ئیمزای بكه‌م‌و ئیمزام كرد.
* به‌ڵام ئه‌وان تێیانپه‌ڕاندو له وه‌قائیعی عیراقی‌دا بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای تۆ بڵاویانكرده‌وه، مافی خۆت نییه رێگر بیت؟
– له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه وتیان سه‌رپێچی ده‌ستووری‌و قانونی تیادا نییه منیش ده‌سه‌ڵاتم نییه وه‌ك سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی حوكم‌و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كاتی‌و كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی، ئه‌وكاته سێ كه‌س له ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی بوون، هه‌ركامیان مافی به‌كارهێنانی ڤیتۆیان هه‌بوو، ئه‌وه تایبه‌تبوو به‌و قۆناغه، له‌كاتی په‌یڕه‌وكردن‌و كارپێكردن به ده‌ستوور ئه‌و مافه سه‌ندرایه‌وه‌و سه‌رۆك كۆمار مافی تانه‌دانی نییه له‌هه‌ر قانونێك، چونكه له‌ده‌ستووردا شتێك نییه ئاماژه بكات بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی هه‌یه پێویسته ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی قانونه‌كه، جاری یه‌كه‌م بۆ پێداچوونه‌وه، ئه‌گه‌ر پێیداچوونه‌وه‌و ده‌ستكارییان كرد ئه‌وه باشه ئه‌گه‌ر نه‌یانكرد ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی جارێكی‌تر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، ئه‌وكاته پێویستی به‌زۆرینه‌ی ره‌هایه بۆ تێپه‌ڕاندنی.
* واتە ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی زیاتر له ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیان ده‌چێت؟
– زیاتر له ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیان یا ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌چێت، بۆ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش چه‌ندین پڕۆژه پێشكه‌شكراوه‌و ئێمه‌ش له ماوه‌ی كاركردنماندا لێره پڕۆژه‌یه‌كم پێشكه‌شكرد، به‌ڵام په‌رله‌مان دوای ده‌خات‌و په‌كیده‌خات.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار
* من رسته‌یه‌ك ده‌ڵێم تكایه تۆ راستی بكه‌ره‌وه، ئێستا سه‌رۆك كۆمار به چاودێری كار‌و پارێزه‌ری ده‌ستوور ناوده‌برێت، به‌ڵام پارێزه‌ری ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی نییه قانونێكی ئیمزا نه‌كردووه كه ده‌سه‌ڵاتی پێبدات بۆ پاراستن‌و چاودێریكردنی ده‌ستوور، ئایا ئه‌مه راسته؟
– تائێستا ده‌ستوور رێی پێنه‌داوم بڕیارێك ده‌ربكه‌م بۆ راگرتنی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی قانون، ئه‌وه‌ی هه‌مه كه تانه پێشكه‌شبكه‌م به دادگای فیدراڵی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو بكه‌م نه‌ك له‌سه‌رم پێویست بێت.
*ئایه پێتوایه هۆكاری سیاسی له‌پشت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بێت؟
– ره‌نگه.
* به‌بڕوای تۆ پاڵنه‌ره‌كانی چین؟
– واتە لێكدانه‌وه‌ی سیاسییه، بۆیه ده‌ڵێم ره‌نگه له‌وانه‌یه ئه‌م لێكدانه‌وانه له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر بگۆڕدرێت.
*له حزبێكه‌وه بۆ حزبێكی تر؟
– به‌ڵێ په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی‌و قانونی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار باسنه‌كرێت.
* كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌دا بوو یان دژی بوو؟
– هه‌ندێكیان هه‌روه‌ك ئه‌وانی تر بوون.
* كه ده‌ڵێیت په‌رله‌مان واتە یه‌كه‌یه‌كی ته‌واو؟
– به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
* ئایا په‌رله‌مان یه‌كه‌یه‌كی ته‌واوه یان حزبه‌كانن؟
– به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌ڕاستیدا لیژنه‌یه‌كی قانونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌مانی دایه‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌رپێچیی ده‌ستووری تێدایه، په‌رله‌مانتارێكی كورد بوو له لیژنه‌ی قانونی.
مه‌سه‌له‌ی حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دان
* دووباره قسه‌یه‌كی زۆر ده‌بیستین له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی له‌سێداره‌دان، ده‌وترێت پێشكه‌شمان كردووه‌و سه‌رۆك كۆمار حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دانی ئیمزا نه‌كردووه، فه‌خامه‌تی سه‌رۆك ده‌مه‌وێت وه‌ڵامه‌كه له تۆ وه‌ربگرم؟ چی له‌پشت په‌رده‌كانه‌وه‌یه له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وە؟
– سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌ی پێشوو، ئێمه ئێستا سه‌رگه‌رمی پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كین له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان كه شاره‌زایی قانونی‌و ده‌ستوورییان هه‌یه بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستووری، پێویستمان به‌و هه‌مواره‌یه، كاتی خۆی پێویستبوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و هه‌مواره بكرێت، به‌ڵام هه‌ستمانكرد هه‌ر له خولی یه‌كه‌مدا لیژنه‌كه دابه‌شبوو به‌سه‌ر دوو گروپدا، گروپێكیان له‌گه‌ڵ هه‌مواركردندا بوو كه رێككه‌وتبووین له‌سه‌ری كه نزیكه‌ی ٦٠ ماده بوو، لایه‌نه‌كه‌ی تر سووربوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر هه‌ر تێبینییه‌ك كه هه‌بێت، سه‌ره‌نجام له‌كاتی ده‌نگداندا خاوه‌ن بیرۆكه‌كانی پێویستی رێكکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ر تێبینییه‌ك زۆرینه بون له‌ناو لیژنه‌كه‌داو ئیتر ئیشه‌كان راگیران، بۆیه ئێستا ده‌مانه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیندوو و نوێبكه‌ینه‌وه.
ده‌رباره‌ی پرسیاری په‌یوه‌ست به له‌سێداره‌دان، به‌ڕاستی مه‌سه‌له‌ی حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دان هه‌روا ئاسان نییه واتە كاتێك كه‌سێك ئیمزای له‌سه‌ر ده‌كات واتە له‌سێداره‌دانی كه‌سێك‌و له‌ناوچوونی گیانێك، شه‌خسی خۆم حه‌زم له‌مجۆره ئیمزایانه نییه، هه‌میشه مرۆڤ بیرده‌كاته‌وه (ئای له به‌ندیخانه‌دا زوڵم هه‌یه، زۆر هه‌یه له‌سێداره‌دراون دوایی ده‌ركه‌وتووه بێ‌تاوان بوون.
* شتی وا روویداوه؟
– له عیراق نازانم، له‌م ماوه‌یه‌دا نەخێر.به‌ڵام بۆ ئاسووده‌بوونی ویژدان لێره لیژنه‌یه‌كی قانونیمان هه‌یه، كاتێك دۆسێكانمان بۆ دێت هه‌موو ورده‌كارییه‌كیان تیادا نییه، بۆیه دۆسێ به دۆسێ پیایداده‌چنه‌وه، هه‌ندێ تاوان هه‌یە جینائین‌و خراونه‌ته خانه‌ی تیرۆره‌وه، سه‌باره‌ت به‌تاوانی جینائی بوارێك هه‌یه مه‌گه‌ر كوشتنه‌كه دڕه‌ندانه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك دایك‌و باوكی كوشتووه‌و له باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یدا شاردوونیه‌تەوه، ئه‌وه مرۆڤ ناتوانێت ره‌تیبكاته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ ئیمزای ده‌كه‌م، ده‌رباره‌ی تیرۆریش تاقمی قاعیده‌و تاقمی داعش رایناگرین، به‌مدواییه هاتوونه‌ته به‌رده‌ستمان، تاقمێكی تاوانه‌كه‌ی سپایكه‌رمان بۆ هات هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش چه‌ندین دۆسێمان بۆ هات كه به‌شێكیان قاعیده‌و به‌شێكی تریان داعش بوون من رێگریم نه‌كردووه له ئیمزاكردنیان، به‌ڵكو ئیمزایان ده‌كه‌م، به‌ڵام ناكرێت هه‌فتانه‌و هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌سێداره‌بدرێن، ئه‌وكات ده‌بێت بۆچوونی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ره‌چاوبكه‌ین كه په‌یوه‌ندییان باشه له‌گه‌ڵ عیراقدا‌و دژی له‌سێداره‌دانن، پێویسته بوار‌و رێگه نه‌كه‌ینه‌وه بۆ هێرشه به‌رده‌وامه‌كان له‌سه‌رمان.
* ده‌بێت مانگانه چه‌ند كه‌س له‌سێداره بده‌ین؟
– واتە ماوه‌یان له‌نێواندا بێت، ئێستا (200) حوكمی له‌سێداره‌دان هه‌یه‌و جێبه‌جێ نه‌كراون، كه‌س باسیان ناكات.
* بۆچی؟
– وه‌ڵا نازانم.
* ئایا ئیمزات له‌سه‌ر حوكمی له‌سێداره‌دان كردووه‌و جێبه‌جێ نه‌كرابێت؟
-به‌ڵێ ئیمزا كراون‌و مه‌رسومیشیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستاش زیندوون، ئێمه به‌دواداچوون ناكه‌ین بزانین جێبه‌جێكراون یان نا، ئه‌وه ئیشی ئێمه نییە، به‌ڵام په‌له‌كردن هه‌یه. بۆ نموونه یه‌كێك له وه‌زیره‌کانی پێشووی مافه‌كانی مرۆڤ وتبووی فوئاد مه‌عسوم مه‌رسومه‌كانی له‌سێداره‌دان ئیمزا ناكات، ئه‌وه كارێكی راست نییه‌و ده‌بێت وا بكرێت وا نه‌كرێت، ته‌له‌فۆنم بۆ كرد‌و پێموت به‌ڕێزتان وه‌زیری مافه‌كانی مرۆڤن ده‌بێت روانینێكی ترتان هه‌بێت یان وا ده‌ربخه‌یت كه روانینی ترت هه‌یه، نه‌ك له رۆژنامه‌كاندا به‌وجۆره لێدوان بده‌یت. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێك كه خۆی به یاساناس ده‌زانێت‌و تیایدا قوڵبۆ‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سێكی به‌ڕێزه به‌ڵام پێده‌چێت له‌ژێر كاریگه‌ریدا بێت، وتارێكی بڵاوكردۆته‌وه كه من حوكمه‌كانی له‌سێداره‌دان ئیمزا ناكه‌م‌و پابه‌ندنیم به‌بڕیاره‌كانی دادگاوه، من پابه‌ندم به بڕیاره‌كانی دادگاوه به‌ڵام منیش مافی خۆمه دڵنیابم له مه‌سه‌له‌كه، سه‌یره ئه‌و كه‌سه خۆی له ئه‌وروپا ده‌ژی‌و ملكه‌چی قانونه‌كانیه‌تی، هه‌ندێكیان ئا به‌وجۆره قسه‌ده‌كه‌ن. من ئه‌گه‌ر له ویژدان‌و باوه‌ڕیشمدا دژی له‌سێداره‌دان بم، به‌ڵام به‌حوكمی پۆسته‌كه‌م ده‌بێت ئیمزای بكه‌م، له‌هه‌مانكاتدا ئاسووده‌بوونی ویژدانیش پێویسته، كاتێك ئه‌و لیژنه‌یه ده‌بینێت قانون‌و دانپێدانانه‌كان‌و به‌ڵگه‌كان‌و بڕیاره‌كانی پێداچوونه‌وه‌و تێهه‌ڵچوونه‌وه وه‌ك یه‌كن‌و لیژنه‌كه هیچ كه‌موكورتییه‌كی تیایاندا نه‌بینی، ئه‌وكاته ئیمزا ده‌كرێن.
* لیژنه‌كه سه‌ر به نووسینگه‌ی به‌ڕێزتانه؟
– به‌ڵێ.
* ئایا كه‌س هه‌بووه حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ بڕاببێته‌وه‌و ئێوه‌ش بڕواتان به حوكمه‌كه نه‌بوبێت‌و گه‌ڕاندبێتتانه‌وه؟
– نه‌خێر هیچمان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه، بۆ نموونه هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌یه لایه‌نی مرۆیی بۆ لێكده‌درێته‌وه، ره‌نگه له بوارێكیان هه‌بێت بۆ لێبووردنیان، به‌ڵام ئه‌وه له مه‌سه‌له‌ی تیرۆردا نییه.
* ئایا گوشاری سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێزتان له‌مه‌سه‌له‌ی له‌سێداره‌داندا چ به‌خشینیان بێت یا جێبه‌جێكردن؟
– نه‌خێر، له‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تردا ده‌مانبێت هه‌رگیز باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه ناخرێنه‌ڕوو، به‌ڵام هه‌ندێكجار له‌میدیاكاندا لایه‌نێك یان كه‌سێك بۆ مه‌رامێكی دیاریكراو گه‌ره‌كیانە ئه‌م مه‌سه‌لانه بورووژێنن، ئه‌و حوكمی له‌سێدارانه سه‌دانیمان لێ ئیمزا كردوون، ئێمه هه‌موو رۆژێك مه‌رسوم ده‌رناكه‌ین‌و بڵێین ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌و ئه‌وه‌مان په‌سه‌ندكردووه، ئه‌وه كێشه‌مان بۆ دروستده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه دژی له‌سێداره‌دانن.
* ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر هه‌قن یان نا؟
– سروشتی كۆمه‌ڵه‌كان وایه، بۆ نموونه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ندێك ویلایه‌ت له‌سێداره‌دان هه‌یه‌و هه‌ندێكی تریان نیانه، ئه‌مه سروشتی كۆمه‌ڵه‌كانه.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28