riklam

كۆنفرانسی زانستی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 05:16 PM - 2018-08-15
.

.

بەسەرپەرشتی زانكۆی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن كۆنفرانسی زانستی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە رۆژەكانی 18/19-8-2018 لە هۆڵی بۆنەكانی قەزای پێنجوێن بەسەرپەرشتی زانكۆی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن، كۆنفرانسی زانستی پێنجوێن بۆ موفتی پێنجوێنی شاعیری هۆشیار بونەوەو هەڵوێست بەڕێوەبچێت.

كۆنفرانسەكە دوو تەوەری گرنگ لە خۆ دەگرێت كە تەوەری یەكەم شیكردنەوەی شیعرەكانی موفتی پێمجوێنییە لە رووی زمان و چاكسازی كۆمەڵایەتی و ئاین، هەروەها پرسەكانی نیشتمانی و ژنان و سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە شیعرەكانیەوە.

تەوەری دووەمیش بریتییە لە لایەنی كۆمەڵایەتی شاعیری ناوبرا و لە رووی لایەنە شاردراوەو نەنوسراوەكانی ژیانی شاعیر و رۆشنبیری ئەوكاتەی پێنجوێنی.

PUKmedia تایبەت

1.png

657789.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket