مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتی هه‌میشه باجی هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی داوه
ی.ن.ک 05:10 PM - 2018-08-15.
نوێنه‌رانی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و په‌یه‌ده‌و كۆنگره‌ی ستار له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دواڕه‌وشی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن و به‌پێزانینیشه‌وه، هه‌ڵوێست و پشتیوانی یه‌كێتی له رۆژئاوای كوردستان و به‌دیهێنانی مافه سیاسی دیموكراسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌و به‌شه‌ی كوردستان، هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و به‌مایه‌ی شانازی ده‌زانن.
له دیداره‌كه‌دا، كه ئه‌مڕۆ 15-8-2018 له مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌خێرهاتنی له هه‌ریه‌ك له د.جاویدان نوێنه‌ری كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و سلێمان عه‌ره‌ب نوێنه‌ری په‌یه‌ده‌و سلاڤا سلێمان نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار له هه‌رێمی كوردستان كرد، له گفتوگۆیه‌كیشدا هه‌لومه‌رجی ئێستای رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنراو له‌ژێر رۆشنایی دوا گۆڕانكاری و هه‌ڵوێسته سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ئكیدكرایه‌وه كه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان به وریاییه‌وه دوا ده‌رفه‌تی ئه‌م قۆناغه، به یه‌كڕزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه سیاسی دیموكراسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بقۆزنه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار له چوارچێوه‌ی ئه‌و تابلۆ سیاسییه‌ی ئێستای ناوچه‌كه كه سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی تیایدا ده‌گوزه‌رێ، مه‌ترسییه‌كانی هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی نه‌شارده‌وه‌و كۆی پێشبینی ئه‌و تێڕوانینانه‌شی بۆ دۆخی ناوچه‌كه، رۆژئاوای كوردستان و سوریا به‌گشتی هه‌یبووه، به‌تایبه‌ت له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه خستوه‌ته‌ڕوو، هاوكات به خوێندنه‌وه‌ی جارێكی تری دوا هه‌لومه‌رجه‌كان ته‌ئكیدی له مه‌ترسییه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و رێگه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا، به‌ڵام به سیستمێكی تر كرده‌وه‌و وتی: رۆژئاوای كوردستان كه درێغی له قوربانی و تێكۆشان نه‌كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه‌و ئێستاش سه‌نگێكی په‌یداكردووه، ئه‌م دۆخه نوێیه‌ی هاتۆته‌وه ئاراوه ده‌رفه‌تێكی گونجاوه هه‌تا ئه‌م سه‌نگه وه‌به‌رهێنانی تێدابكرێ. چونكه ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئۆپۆزسیۆنێكی شۆڤێنێتی و تائیفه‌گه‌ری به‌سه‌ریدا زاڵه، بۆیه به هه‌بوونی گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته به پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و به یه‌كڕیزی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وا به‌هه‌ر دانوستانێك بووه له ده‌ستوری ئایینده‌ی سوریادا، مافه ده‌ستوری و یاساییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بچه‌سپێنرێت، ئه‌مه پێویستییه‌كی مێژووییه.
له په‌یامێكیشدا، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاند: له ساڵانی ئایینده‌دا شانسی سه‌ركه‌وتنی ستراتیجی له رۆژئاوای كوردستان، كه‌مه! بۆیه له ئێستاوه هه‌تا ده‌ستوری ئایینده‌ی سوریا ده‌نوسرێت، هه‌تا كۆنگره‌كانی ئه‌ستانه‌و جنێڤ كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌مجۆره گفتوگۆیه‌ی ئێستا بۆ رۆژئاوای كوردستان هاتۆته‌ئاراوه، جێگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر كۆنگره‌ی ئه‌ستانه یان جنێڤ، دوابڕیاری خۆیان بده‌ن و دوا سیناریۆ بنوسن و ده‌ستور به‌ته‌واوی ده‌ستكاری بكه‌ن، ئه‌وكاته ئه‌گه‌رچی له ده‌رگاش بده‌ن، ئه‌وا ده‌رگاتان لێناكرێته‌وه، هه‌روه‌ك په‌یماننامه‌ی لۆزان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه له‌دوا سه‌ره‌نجامدا نابێ كورد سه‌د ساڵی رابردووی خۆمان له‌بیربه‌رینه‌وه، چونكه حكومه‌ته‌كانی هه‌رێمایه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا، له‌سه‌ر ئابوری هاوبه‌ش و ئاسایشی هاوبه‌ش رێكده‌كه‌ون. ئێستاش كه ئه‌و بارودۆخه هاتۆته پێشه‌وه له‌نێوان ئابوری و ئاسایشی هاوبه‌شی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، بتوانرێت دانوستاندێكی باش بكرێ، ئه‌وا ئه‌و دانوستاندنه له‌ده‌ست نه‌درێت و بكرێت باشتره.
له درێژه‌ی گفتوگۆكه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار پێویستی دڵنیایی له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌پێناو پرۆژه‌و ئامانجی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یدا، به‌گرنگ و زه‌روره‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی رۆژئاوا پێناسه كرد‌و هه‌روه‌ك له‌و پێناوه‌شدا پشتیوانی و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی دووپاتكرده‌وه‌و وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن پێویسته پشتیوانییه‌كانتان بپارێزن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن، به‌هه‌مانشێوه پێویسته هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیش بپارێزن.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، وه‌فدی میوان به‌سوپاسه‌وه له سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیان روانی و هه‌روه‌ك سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی یه‌كێتی، به‌رامبه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند: به درێژایی شۆڕش و راپه‌ڕینی رۆژئاوای كوردستان و قۆناغه جیاوازه‌كان، هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانی یه‌كێتی، بۆ گه‌لی رۆژئاوای كوردستان مایه‌ی دڵخۆشی و پێزانینه، چونكه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روون و ئاشكرابوو بۆ وه‌یدیهێنانی ئامانجه سیاسی دیموكراسییه‌كانمان، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه پێویستی خه‌باتی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان ده‌خوازێ، یه‌كێتی پشتیوان و له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی سوره، ئه‌مه‌ش جارێكی‌تر مایه‌ی رێگرتنمانه‌و ده‌ستخۆشیتان ئاڕاسته ده‌كه‌ین، چونكه ده‌زانین یه‌كێتی هه‌میشه باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی داوه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28