riklam

تەرمی هاووڵاتیەك لەماڵەكەیدا دەدۆزرێتەوە

کوردستان 04:28 PM - 2018-08-15
.

.

لەشوقەكانی سائیب سیتی تەرمی هاووڵاتیەك لەماڵەكەیدا دۆرزایەوەو پۆلیسیش دەڵێت فیشەكێك بەسەریەوە بووەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستيپێكردوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بەوەداوە كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 15 ی ئابی 2018، تەرمی هاووڵاتییەك لە ماڵەكەی خۆیداو لەشوقەكانی سائیب ستی لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە كە فیشەكێك بەسەریەوە بووە.

دەشڵێت: هاووڵاتییەكە ناوی (ت.م.س)ەو لەدایكبووی 1977ە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی روداوەكە كراو تەرمەكەی گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی.

رونیشیكردۆتەوە كە لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket