riklam

تەرمی خێزانە خنكاوەكەی خورماتوو گەڕێنرانەوە هەرێم

کوردستان 04:27 PM - 2018-08-15
.

.

تەرمی ئەو سێ كچ و دایكەی كە هەفتەی رابردوو لە دەریای ئیجەدا خنكان گەیشتەوە قەزای خورماتوو بە خاك سپێردران.

شەوی رابردوو تەرمی ئەو چوار كۆچبەرەی هەفتەی رابردوو لە دەریای ئیجەدا خنكان لە قەزای زاخۆوە گەیشتنەوە خاكی هەرێمی كوردستان و ئەمرۆش دوای گەیشتنەوەیان بۆ قەزای خورماتوو بە ئامادە بوونی كەس و كار و هاووڵاتیانی خورماتوو لە گۆڕستانی شەهیدان بە خاك سپێردران.

ئەو خێزانە لە باوك و دایك و كوڕێك و سێ كچ پێكهاتبوون و  دانیشتووی قەزای خورماتوو بوون، هەفتەی رابردوو لە كاتی چونیان بۆ ئەوروپا لە دەریای ئیجە بەلەمەكەیان ژێر ئاو كەوتوو تەنها ھونەر رەعد كە سەرۆك خێزانەكەیە و محەمەدی كوڕی بە زیندوویی ماونەوەو ئەندامانی تری خێزانەكە خنكان.

ئەمە بۆ جاری دووەم جارە ئەو خێزانە هەوڵیان داوە بڕونە دەرەوەی وڵات و كۆچ بكەن بۆ ئەوروپا بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

PUKmedia  عەدالەت میعاد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket