riklam

خوێندنی باڵا رێنمایی نوێ بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆرا دەردەكات

کوردستان 03:31 PM - 2018-08-15
.

.

خوێندنی‌ باڵا هەرێم لەبەرژەوەندی‌ كاندیدان و خوێندكارانی‌ خوێندنی‌ ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی‌ هەرێم و خوازیارانی‌ وەرگرتنی‌ نازناوی‌ زانستی چەند بڕیارێكی دەركرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە رێنمایی ژمارە (5)ی ساڵی 2018دا، كە وێنەیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، ئاماژەی بەوەداوە لەپێناو بەرژەوەندی‌ گشتی كاندیدان و قوتابیان و خوێندكارانی‌ خوێندنی‌ ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی‌ هەرێمی كوردستان و خوازیارانی‌ وەرگرتنی‌ نازناوی‌ زانستی بەمەبەستی رەخساندنی‌ دەرفەتی‌ دەستپێكردن بەخوێندنی‌ ماستەرو دكتۆراو وەرگرتنی‌ نازناوی‌ زانستی‌ بەڕەچاوكردنی‌ پاراستنی‌ مەرجەكانی‌ بەرزكردنەوەی‌ ئاستی‌ توانستی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌، بڕیاردرا بەهەمواركردنەوەی‌ بڕگەكانی‌ تایبەت بەمەرجی‌ توانستی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌.

دەشڵێت: هەموو ئەو خوێندكارو كاندیدانەی‌ كە یەكێك لەتاقیكردنەوە ستانداردەكانی‌ توانستی‌ زمانی‌ ئینگلیزیان ئەنجامداوە، بەڵام نمرەی‌ پێویستیان بەگوێرەی‌ ڕێنماییەكان بەدەستنەهێناوە، بەگوێرەی‌ ئاستەكانیان دەچنە ناو كۆرسێكی‌ ستانداردی‌ تایبەت بەپەرەپێدانی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ كە لەلایەن رێكخراوێكی‌ قازانج نەویستی‌ نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی‌ سەنتەرەكانی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ زانكۆ حكومییەكانی‌ كوردستان رێكدەخرێن.

خوێندنی باڵای هەرێم رونیشیكردۆتەوە: ئەم بڕیارە هەموو ئەو خوێندكارانەی‌ ماستەرو دكتۆر دەگرێتەوە كە لەساڵی‌ (2015 ـ 2016/ 2016 ـ 2017) لەزانكۆكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان وەرگیراون، هەروەها پێشكەشكاران و خوازیارانی‌ نازناوی‌ زانسی‌ بەپەیڕەوكردنی‌ هەمان رێچكە دەتوانن سود لە بڕیارەكە وەربگرن.

 PUKmedia تایبەت 

5-1.jpg

5-2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket