riklam

حاكم قادر مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:29 PM - 2018-08-15
.

.

ئه‌مڕۆ 15-8-2018 حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ردانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی كردو له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌كته‌ب و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كانی بیستن و بینین و رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێشوازیكرا.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، حاكم قادر پیرۆزبایی له‌ ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی نوێیدا وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و وێڕای ئومێد خواستنی به‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ پۆسته‌ نوێیه‌كه‌یدا، له‌میانه‌ی وته‌یه‌كیدا به‌ ئاماده‌بووانی راگه‌یاند: وه‌ك هه‌میشه‌و به‌پێی پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی و خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال، راستگۆیی بكه‌نه‌ بناغه‌ی كارو به‌رنامه‌كانتان و بۆ به‌رگریكردن له‌ ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی رۆڵی پارێزه‌ر ببینن و هه‌روه‌ك پێشترو بۆ درێژه‌دان و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گوزه‌ركردن به‌ رێچكه‌ی دروستی سیاسه‌تی یه‌كێتیدا سه‌ره‌ڕای گرنگیدان به‌ كاری حزبی و ڕێكخراوه‌یی ئاوڕی جددیتر له‌ پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی گوزه‌ران و ژیانی كورده‌واری بده‌نه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket