riklam

كۆمسیۆن ناوی كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە

کوردستان 02:52 PM - 2018-08-15
.

.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان ناوی پاڵێوراوەكانی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەكانی كوردستان بڵاوكردەوە كە ژمارەیان 773 پاڵێوراوەو ماوەی سێ رۆژیشی بۆ تانەلێدان داناوە.

كۆمسیۆنەكە ئاماژەی بەوەداوە كە پاڵپشت بەبڕگەی پێنجەم لە ماددەی (9) لەیاسای كۆمسیۆنی باڵا سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و بەپێی بڕیاری ژمارە (37) لە رۆژی 15ی ئابی 2018، كۆمسیۆن پرۆسەی وردبینی ناوی پاڵێوراوانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەكانی كوردستان كردوە، بەمەبەستی پەسەندكردنی كۆتا لیستی ناوەكان كە ژمارەیان 773 پاڵێوراوەو بە (یروانت نیسان ماركوس امینان) دەستپێدەكات و بە (سامان تاهر قادر نادر) كۆتایی دێت.

دەشڵێت: كۆمسیۆن ناوی پاڵێوراوەكان بڵاودەكاتەوە بۆ تانە لێدان لەماوەی (3) رۆژدا لەڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەیان لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەدادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان.

رونیشیكردۆتەوە: دوای كۆتاییهاتنی ماوەی تانەو یەكلایكردنەوەیان ئەگەر هەبوو، ئەوا كۆمسیۆن ناوی پاڵێوراون لە رۆژی 3ی ئەیلولی 2018 رادەگەیەنێت.

ناوی پاڵێوراوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

00000.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket