كۆچۆ.. ئەو گوندەی ئێزدییەكانی تێدا جینۆساید كرا
ریپۆرتاژ 02:52 PM - 2018-08-15.
كۆچۆ، گوندێكی جوانه ده‌كه‌وێته باكوری قه‌زای شه‌نگال به دووری 23 كیلۆمه‌تر سه‌ر به شارۆچكه‌ی قه‌یره‌وان” بلیج-ـه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای موسڵ. له ساڵی 2014ـه‌وه كه‌وته ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش و دوای ساڵێك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
گوندی كۆچۆ به ناشیرین شێوه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش جینۆساید كرا‌و به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا. زۆربه‌یان شه‌هیدو بێسه‌رشوێن كران و ئه‌وانه‌ی كه ده‌ربازیش بوون له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیان. به‌شێكی زۆری كچان و ژنانی ئه‌و گونده خرانه ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش و پیاوه‌كانیان گوللـه‌باران ده‌كران.
گوندی كۆچۆ 80%ی زیاتر دانیشتووانه‌كه‌ی كوردی ئێزیدین و دوای رزگاركردنی چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی تێدا دۆزرایه‌وه كه له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆمه‌ڵكوژ كرابوون.
نادیه نموونه‌ی كچێكی گوندی كۆچۆ
نادیه موراد، كوردێكی ئێزدییه‌و له گوندی كۆچۆ له شه‌نگال له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نی 21 ساڵیدا كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعش و له مانگی ئابی 2014 له‌گه‌ڵ سه‌دان كچ و ژنی تردا رفێنرا، سێ مانگ لایان مایه‌وه. دواتر به هاوكاری خێزانێكی عیراقی به‌رامبه‌ر به پێدانی پاره رزگاری بوو، له كاتی پێشكه‌شكردنی شایه‌تیدانه‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كرد كه به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هاتووه.
نادیه چیرۆكێكی تاڵ و ئازاربه‌خشی دوای به‌ده‌سته‌وه‌دانی شه‌نگال ده‌گێڕێته‌وه‌و نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و كچ و ژنه ئێزدییانه‌یه كه دوو ساڵه له‌ژێر ده‌ستی داعشدا دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئایینی و مرۆڤایه‌تی (ئازار ده‌درێن، ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه، ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته‌سه‌ر، مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت) ئه‌مجۆرو شێوازی مامه‌ڵانه له “خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا” ده‌كرێت وه‌ك تیرۆرستان خۆیان وا ناوی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ده‌به‌ن.
كتێبی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان گوندی كۆچۆ
كتێبی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان گوندی كۆچۆ، له دووتوێی 364 لاپه‌ڕه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌و كه‌وتووه‌ته به‌ردیدی خوێنه‌ران و كتێبخانه‌ی كوردی.
نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به درێژایی مێژوو روبه‌ڕووی جینۆساید بووه‌ته‌وه‌و زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه. به‌شێك له‌و تاوانانه له‌دوای روخانی سه‌دام حسێن له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقه‌وه وه‌ك تاوانی جینۆساید‌و تاوانی دژی مرۆیی و تاوانی جه‌نگ بڕیاریان له‌باره‌وه دراوه، وه‌ك تاوانی دژ به كوردی فه‌یلی، تاوانی جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان، تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و تاوانی ئه‌نفال و تاوانی جینۆسایدی قه‌ڵادزێ و سه‌یدسادق، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای دۆسیه‌ی چه‌ندین تاوانی تر.
نووسه‌ر سه‌باره‌ت به ئێزدییه‌كان نووسیویه‌تی: ئێزدییه‌كان گروپێكی ئایینین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆربه‌شیان له‌نزیك پارێزگای موسڵ و ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری ناوچه دابڕاوه‌كانی باشوری كوردستان له‌نێوان سنوری عیراق و كوردستان ده‌ژین و به‌شێكی تریان له باكووری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و جۆرجیا‌و ئه‌رمینیا ده‌ژین.
له‌م كتێبه‌دا به‌پێی خشته‌كان ئاماری ناوی دانیشتوانی گوندی كۆچۆو ته‌واوی قوربانی و بێسه‌رشوێنكراوه‌كان و ده‌ربازبووه‌كانی هاتووه.
ئه‌وه پێویسته بوترێت به‌پێی زانیارییه‌كان ئێزدییه‌كان به درێژایی مێژوو تائێستا 73 جار توشی جینۆساید‌و كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌ته‌وه.
له‌م كتێبه‌دا چه‌ندین چیرۆك له زاری ئه‌و ژنه ئێزدییه‌كانه ده‌خوێنیته‌وه كه له‌ده‌ست داعش رزگاریان بووه‌و باس له تاوانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه له‌و كتێبه‌دا خراوه‌نه‌ته‌ڕوو و له به‌شی كۆتاییشدا به زمانی ئینگلیزی بابه‌تێك له‌سه‌ر جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.
ناوی كتێب/ جینۆسایدی ئێزدییه‌كان - گوندی كۆچۆ
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی به كوردی/ ته‌ها سلێمان
ئاماده‌كردنی به عه‌ره‌بی/ داود موراد خه‌تاری
تیراژ/ 1000 دانه
نۆبه‌تی چاپ/ چاپی دووه‌م
نرخ/ 5000 هه‌زار دینار
چاپخانه/ بینایی
ساڵی چاپ/ 2016
جینۆسایدی ئێزدییه‌كان: ناوی تۆمه‌تبارو تاوانبارانی ئه‌نجامده‌ری كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ
له رۆژی 15-8-2014 ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی “داعش” كاتژمێری 11ی پێشنیوه‌ڕۆ دڕندانه‌ترین تاوانیان له‌دژی دانیشتوانی ئێزیدی نشینی گوندی كۆچۆ ئه‌نجامدا، به بڕیاری تاوانباری داعش والی موسڵ به ناوی “ئه‌بو له‌یس” كه ناوی راسته‌قینه‌ی “رزوان تالب حه‌مدون”ـه‌و به ره‌چه‌ڵكیش خه‌ڵكی موسڵه. له تاوانی كۆمه‌ڵكوژكردنی دانیشتوانی كۆچۆ نزیكه‌ی “500” گه‌نج و پیرو لاو له ره‌گه‌زی نێر له چه‌ند شوێنێكی جیاجیا كۆمه‌ڵكوژ كراون و ژێده‌رو سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن له “16” گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا ژێرخاك كراون. ئه‌مه جگه له رفاندن و به سه‌بایه‌كردنی سه‌دان له ژن و كچه‌كانیان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ریان و فرۆشتن و سه‌وداكردنی نامرۆڤانه پێیانه‌وه له بازاڕه‌كانی موسڵ و سوریادا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه كه ناوی به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارو تاوانبارانه‌یه، له واڵی تایبه‌تی توێژه‌ر داود موراد خه‌تاری هاتووه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌ك خۆی دایانده‌نێینه‌وه. پێشووتریش رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ماڵپه‌ڕی جینۆساید كورد له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه به‌شێك له‌م ناوانه‌ی له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵه‌كانه‌وه به شێوه‌ی پچڕپچڕ بڵاوكردوه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌شێوه‌ی ئێستا كه له‌به‌رده‌سته نه‌بووه‌و ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت بۆ ناسینه‌وه‌و شوێن پێهه‌ڵگرتنی تاوانبار‌و تۆمه‌تباره‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ئاوایی كۆچۆ.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن ته‌ها سلێمانه‌وه ئاماده‌كراوه
ناوه‌كان:
1- ئه‌بو حمزه حمیدی، به‌رپرسی شه‌رعی بلیج، جێگره‌كه‌ی ئه‌بوئایا، یاریده‌ره‌كه‌ی ئه‌بو مه‌سعب به‌رپرسی ئه‌منی بلیج.
2- ئه‌بوهاجر "حاكم جمال سه‌لامی"، له عه‌ره‌به‌كانی شه‌نگاله‌و حاكمی به‌عاج بووه‌و ئه‌م كه‌سه بڕیاری كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆی داوه، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری له والی موسڵه‌وه وه‌رگرتووه.
3- ئه‌بو عه‌بدوڵا جه‌عفه‌ری
4- نافیع مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "حسن سولیع" خه‌ڵكی ئاوایی "عه‌ین فحی باكور".
5- ئه‌بو مرێم، والی قاتعی به‌عاج
6- ئه‌بو عه‌دنان، به‌رپرسی ده‌سته‌ی گوللـه‌بارانكردن و به‌رپرسی راسته‌وخۆی كۆچۆ.
7- هه‌یسم برغلی
8- سالح برغلی
9- ئه‌حمه‌د برغلی
10- ئه‌بو سه‌رحان مه‌یتوتی، ناوی راسته‌قینه‌ی "ئه‌ركان ئه‌حمه‌د عه‌باس"
11- ئه‌بو ساله‌ح خاتوونی
12- ئه‌بو هلال خاتوونی
13- ئه‌بو ئه‌نس زبیداتی
14- ئه‌بو كرم – به‌رپرسی عه‌سكه‌ری
15- ئه‌بو عه‌لی خاتوونی
16- ئه‌بو غفران - به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی قاتعی به‌عاج، ناو راسته‌قینه‌ی "عید مشعل عواد زبیدی"
17- حاجی مه‌هدی عه‌فه‌ری، ناوی راسته‌قینه‌ی "عباس سالح عرب" سه‌رۆكی مافیاكانی ته‌لعه‌فه‌ر
18- مداللـه شورتی مه‌یتوتی، له ئاوایی بسكی، شۆفێری شۆفه‌ڵ و یه‌كێك له له‌وانه‌ی رووفاته‌كانی كردووه‌ته ژێر خوڵه‌وه.
19- ئه‌حمه‌د سالح حسن له‌یله مه‌یتوتی، ناسراو به "دعلج"، ئه‌م كه‌سه یه‌كێكه له داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌نته‌رپول، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوانبارێكی ترسناكه‌و به‌ده‌ستی خۆی شوێنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی گوندی كۆچۆی هه‌ڵكه‌ندووه‌و له‌گه‌ڵ شۆفێری شۆفڵه‌كانی تردا هه‌ستاوه به ده‌فنكردنیان.
20- نواف ئه‌حمه‌د علوان له‌گه‌ڵ براكانیدا
21- ئه‌بو ده‌حام به‌نا مه‌یتووتی
22- ئه‌حمه‌د حه‌سۆ مه‌یتووتی "ئه‌بوفراس"
23- مدرس مه‌حمه‌د ئه‌بو عه‌بدلڕه‌حمان "مامۆستا بووه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌نگال، له‌دوای كۆمه‌ڵكوژی دانیشتوانی گوندی كۆچۆ، له میوانخانه‌كه‌ی قوربانی ئه‌حمه‌د جاسۆ وانه‌ی قورئانی به رفێنراوه‌كان وتووه‌ته‌وه.
24- ئه‌بو ئه‌نس "شۆفێری تایبه‌تی ئه‌بو حمزه"
25- نه‌واف زبیدی ناسراو به "ئه‌بو زیاب"، ئه‌م تاوانباره دوایه‌مین كه‌س ئه‌حمه‌د جاسۆی موختاری كۆچۆی كوشتووه‌و دوای ئه‌وه‌ش باوكی هاتووه میوانخانه‌كه‌و سامانه‌كه‌ی و سه‌یاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د جاسۆی تاڵان كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ش له‌نێوان به‌عاج و بلیجدا میوانخانه‌یه‌كی بۆ خۆی دروست كردوه.
29- سه‌یفوڵا شیشانی
27- ئه‌بو كره‌م حه‌دیدی
28- ئه‌بو مه‌سعه‌ب به‌رپرسی ته‌ل به‌نات
29- سالم عه‌سكه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی داگیركردنی حاتمیه‌ی كردووه
30- ئه‌بو وسام شمری، پێشی‌ده‌ڵێن "ئه‌بو حمودی شه‌مری"، كه دواتر بووه به به‌رپرسی قه‌زای شه‌نگال.
31- ئه‌بو عادل دانیشتووی قه‌زای شه‌نگال
32- ئه‌بو به‌كر دانیشتووی قه‌زای شه‌نگال
33- كرومی ئه‌بو حمودی دانیشتووی عیوناتی ره‌بیعه.
34- ئه‌بوهارون، پێشوتر له ته‌ندروستی شه‌نگال فه‌رمانبه‌ر بووه، واته پێش 3-8-2014
35- مسعه‌ب ساله‌ح لیله، به‌رپرسی راگه‌یاندن و برای "ئه‌حمه‌د ساله‌ح حسن لیله - دعلج".
36- یوسف سالح مه‌حمه‌د خزر سایر مه‌یتووتی و براكه‌ی سلێمان ئاوایی "عامودیه".
37- شێخی عه‌سره‌تی مه‌یتووته "جاراللـه محمه‌د عه‌لی جاراللـه" یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل بووه له‌ناو كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی داعش كه به‌ره‌و قه‌یره‌وان و له‌وێشه‌وه بۆ شه‌نگال رۆیشتوون و ره‌نگی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی سوور بووه‌و پیكاب بووه.
38- فالح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه خه‌ڵكی بلیج بووه‌و مه‌یتووتی بووه. به‌رپرسی ده‌سته بووه‌و برای شێخی مه‌یتووت جاراللـه بووه محومه‌د عه‌لی جاراللـه بووه.
39- علا‌و حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه له كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ، ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له رفێنراوه‌كان كردووه.
40- تاریق حساوی عیسا مه‌یتووتی، به‌شداری كردووه له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆو به‌رپرسی شاره‌وانی قه‌یره‌وان بووه.
41- به‌دران عوید مه‌حمود عه‌لی مه‌یتووتی، به‌شداری له كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه‌و هاوكات هه‌ستاوه به تاڵانكردنی دوكان و بازاڕه‌كانی ته‌ل به‌نات و ته‌ل قه‌سه‌ب.
42- عكله خلف خزر علیوی ورده مه‌یتووتی، به‌شداری له هێرش بۆ سه‌ر شه‌نگال و كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كردووه.
43- خلیف عائید مه‌یتووتی
44- نوفل حین یولیع موختار مه‌یتووته
45- عه‌بدلڕه‌حیم حمد ته‌ها مه‌یتووتی
46- مسرق عه‌بدلداود مه‌یتووتی
47- فلاح مه‌حمه‌د عه‌لی جاراللـه سه‌رۆكی عه‌شره‌تی مه‌یتووتات
48- قه‌حتان هلوش مه‌یتووتی
49- ئه‌حمه‌د فازل عبید زبیدی
50- ئه‌میر ئه‌بو زیا‌و "شهاب احمه‌د علوان"
51- موئه‌ید مه‌حمه‌د حمیدی، ئاوایی بسكی جنوبی
52- عه‌بدلڕه‌حمان عه‌بدلـه‌حیم ئاوایی "عه‌ین فتحی شمالی"
53- زیاد ئه‌حمه‌د مه‌یتووتی، پێشووتر یه‌كێك بووه له پاسه‌وانه‌كانی پۆلیسی سنوور عه‌قید عه‌لی مه‌یتووتی.
تێبینی: سه‌رچاوه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م تۆمه‌تبارو تاوانبارانه "داود موراد خه‌تاری، زیاد خه‌ڵه‌ف، مستۆ حسن، سه‌میره حاونج، به‌شار حه‌لۆ، دانیشتوانی كۆچۆ"یه.
گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ
كۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی به‌مشێوه‌یه پشتڕاست كراونه‌ته‌وه كه به‌دووری 16 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ونه باشووری قه‌زای شه‌نگال و ژماره‌یان 7 گۆڕه، قوربانیه‌كانی نێو ئه‌م گۆڕانه‌ش 465 قوربانیه‌و 19 كه‌س له‌م گۆڕانه‌وه رزگاریان بووه‌و ناوه‌كانیانی قوربانیه‌كان و رزگاربووه‌كانیش له لیست و ئاماره‌كانی خواره‌وه به‌وردی تۆماركراون و خراونه‌ته‌ڕوو.
یه‌كه‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی باخی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارس، باكووری كۆچۆ به دووری 560 مه‌تر.
دووه‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی باخی ئه‌حمه‌د جاسۆ، ده‌كه‌وێته به‌شی باشووری كۆچۆ به دووری 150 مه‌تر.
سێیه‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی باخی عه‌باس قاسم، رۆژهه‌ڵاتی كۆچۆ به دووری 500 مه‌تر.
چواره‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوتابخانه‌ی كۆچۆ، باكوری كۆچۆ.
پێنحه‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی باكوری رۆژهه‌ڵاتی كۆچۆ، به دووری 100 مه‌تر.
شه‌شه‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی نزیك ته‌ل ئه‌سه‌ری، به‌دووری 150 مه‌تر له كۆچۆ.
حه‌وته‌م: گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی په‌یمانگای پیشه‌یی له سۆلاغ كه خه‌ڵكی گوندی كۆچۆ بوون.
به‌شێكی تر له تاوانه‌كانی داعش
داعش له دوای داگیركردنی شه‌نگال و شارۆچكه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، چه‌ندین تاوانیان ئه‌نجامداوه له‌نێویاندا تاوانی كۆمه‌ڵكوژی گوندی كۆچۆ.
1- ژماره‌مانی خانوه‌كانی كۆچۆ پێش داگیركردن و كاولكردن 197 خانوو بووه‌و 244 خێزانی تێدا ژیاوه، كه ژماره‌یان 1738 كه‌س بوه به ژن و منداڵ و پیرو پیاو گه‌نج.
2- ژماره‌ی شه‌هیدو قوربانیه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی كۆچۆ كه له 15-8-2014 له‌لایه‌ن داعشه‌وه كراوه‌ته سه‌ریان 492 كه‌سن له ژن و منداڵ و پیاو و گه‌نج، كۆی رووفاتی شه‌هیدو قوربانیه‌كانیش له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سۆلاغ و ناو گوندی كۆچۆن.
3- له كۆی دانیشتوانی گونده‌كه 754 كه‌س له ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج رفێنراون، 128 ئافره‌ت خاوه‌ن مێرد‌و 94 كچ و 128 منداڵی كوڕ‌و 84 منداڵی كچ و 37 پیاو له‌كۆی سه‌رجه‌م رفێنراوه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و رزگاریان بووه.
4- تائێستا 35 منداڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركراون و له سه‌ربازگه‌ی تایبه‌تدا راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌ك پێده‌كرێت و هاوكات 9 ئافره‌ت له‌ناو زیندانه‌كانی داعش خۆیان كوشتووه.
5- پێش كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی گوندی كۆچۆ 544 كه‌س له ژن و منداڵ و پیرو پیاو و گه‌نج ده‌ربازبوون و رزگاریان بووه‌و نه‌كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ستی داعش.
6- پێنج كه‌س له بنده‌ستی داعش و 21 كه‌س له شوێنی جیاواز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به هۆكاری جیاجیا بوون به قوربانی.
7- له كۆی گشتی كۆمه‌ڵكوژی گوندی كۆچۆ 42 منداڵ بێ باوك بوون و 63 خێزان به‌ته‌واوی تێداچوون، هه‌روه‌ها 47 خێزان ته‌نها یه‌ك كه‌سیان ده‌رچووه‌و 17 خێزان ته‌نها 2 كه‌سیان ده‌رچووه‌و 25 خێزان به‌ته‌واوی ده‌رباز بوون.
8- تائێستاش 284 كه‌س لای داعش به زیندانیكراوی ماونه‌ته‌وه یان چاره‌نووسیان نادیاره‌و هه‌رجاره‌ی هه‌واڵێك له باره‌ی چاره‌نووسیانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی داعش له كۆچۆ كردویه‌تی جینۆسایده
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی ئه‌و ژماره‌و ئامار‌و داتایانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ روونده‌بێته‌وه كه ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داعش دژ به ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدراوه، به هه‌موو پێوه‌رو پیوانه‌و یاسا‌و ریسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌پێی رێككه‌وتنامه‌ی ساڵی 1948ی رۆماو یاسا‌و رێكاره‌كانی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، تاوانی جینۆسایده، بۆ نموونه:
له مادده‌ی (2)ی په‌یماننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌مشێوه‌یه باس له جینۆساید ده‌كات:
ا- جینۆساید ئه‌و كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه، كه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ته‌واو یان به‌شێك له گروپێكی (نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی، ره‌گه‌زی، ئه‌تنیكی) ئه‌نجام بدرێت.
1- كوشتنی ئه‌ندامانی گروپه‌كه "له هێرش بۆ سه‌ر گوندی كۆچۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵدراوه له‌به‌ر هۆكاری ئاینی ئێزدی بوون و ته‌سلیم نه‌بوونیان به داواكانی داعش، ئه‌ندامانی گروپه‌كه پاكتاوبكرێن و بكوژرێن".
2- گه‌یاندنی زیانی گیانی به ئه‌ندامانی گروپه‌كه. "له هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه هه‌موو زه‌ره‌رو زیانێكی مرۆیی و ماددی و مه‌عنه‌وییان پێگه‌یه‌نراوه".
3- دانانی ئه‌ندامانی گروپه‌كه له‌ژێر بارودۆخێكی وادا كه ببێته هۆی فه‌وتانی به‌شێك یان هه‌موو ئه‌ندامانی گروپه‌كه. "ئه‌م كرداره‌ش له په‌لاماره‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه دیار‌و روونه له كوشتن و گرتن و زیندانی‌كردن و هتد".
4- رێگریكردن له (منداڵبوون) له‌نێو گروپه‌كه‌دا. "ئه‌مه‌ش 100% جێبه‌جێ كراوه‌و ژن و مێردیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌یه‌ك دابڕیوه".
5- دابڕاندنی منداڵ و گواستنه‌وه‌یان له گروپی خۆیانه‌وه بۆ گروپێكی تر جیاكردنه‌وه‌یان له خێزانه‌كانیان. "دیسان ئه‌م كرداره‌ش 100% ئه‌نجام دراوه‌و جێبه‌جێكراوه‌و له سه‌ره‌وه‌ش نموونه‌كانیمان باس كرد.
چی بكرێت؟
1- ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسێی جینۆسایدی شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، گوندی كۆچۆ وه‌ك یه‌كێك له نموونه‌و به‌ڵگه زیندووه‌كان.
2- كاری جددی و ته‌واوكاری هه‌نگاوه‌كانی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دۆسێی تاوانی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری وه‌ربگرێت و كاری له‌سه‌ر بكات و به‌ڕه‌سمی وه‌ك تاوانی "جینۆساید، دژی مرۆیی، جه‌نگ" به‌پشتبه‌ستن به رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی 1948 بیانناسێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت حكومه‌تی عیراق ئیلزام بكرێت داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكات كه دۆسیه‌كه وه‌ربگرێت و بجوڵێنێت، یان هه‌رێم به‌ڵگه‌ی پێویست به‌رده‌ست بێنێت" - بۆ نموونه.
3- پاراستنی شاهیدحاڵه‌كانی دۆسێی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له "پیاو، ژن، كچ، منداڵ"، كه له به‌ڵگه‌نامه گرنگ و سه‌رمایه گه‌وره‌كانی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به هاوكاری و یارمه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاو خۆرئاوا، به رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به جینۆساید‌و مافی مرۆڤ هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا.
4- پێویسته ئه‌وروپاو وڵاته‌كانیان ته‌واوی تاوانه‌كانی داعش ئیدانه‌و ریسوا بكه‌ن، هاوكارمان بن له‌پێناو دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌و رێگریكردن له به‌رفراوانبوونه‌وه‌ی مه‌ودای تاوانه‌كان، به‌شی زۆری ئه‌م كاركردنه‌و جوڵاندنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خۆمان.
5- كاركردن و دانانی پلان و به‌رنامه بۆ پاراستنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌یان له رێگای تیمی شاره‌زاو به‌ئه‌زموونی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، دوور له كاری ناپرۆفیشناڵانه‌و خوڕسكیانه.
6- رۆڵی ئه‌وروپاو كاركردنی بۆ ناساندن و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی جینۆسایدی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، له رێگای لینك و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانن كه پێویسته به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر بێت.
7- پڕۆژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی تاوانه‌كه له "پیاو، ژن، كچ، منداڵ، پیر" بۆ ئه‌وه‌ی له دووتوێی دۆسیه‌كه به‌لێزانی به‌كاربهێنرێت، وه‌ك یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كان.
8- بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و 3 پڕۆژه بڕیاره‌ی له په‌رله‌مانی كوردستانه‌و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان و هۆكاره‌كانی دواخستنی پڕۆسه‌ی بڕیاردانه‌كه، چونكه ئه‌وه یه‌كێكه له به‌رپرسیارێتیه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام بدات و هیچ پاساوێكیش نیه بۆ دواخستنی.
تێبینی: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه ته‌واو ببوو، له رۆژی 4-2-2016 په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا كه ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داعش به‌رامبه‌ر ئێزدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و گروپه ئتنیكیه‌كان كراوه، تاوانی جینۆسایده. هه‌روه‌ك وڵاتانی ئه‌ندام و ئه‌وانه‌ی واژۆیان كردووه، په‌یوه‌ست ده‌كات به پابه‌ندێتی یاسایی و ئه‌خلاقی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌كه‌و چی پێوسته ده‌بێت بیكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره زه‌مینه‌یه‌كی بابه‌تی و گونجاو ده‌ڕه‌خسێت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانه‌كه وه‌ك جینۆساید بناسێنێت و بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه به‌كارهێنراون:
- ده‌قی رێككه‌وتننامه‌ی رۆمای ساڵی 1948
- جینۆسایدی ئێزدییه‌كان "نووسین و دۆكیومێنت"، ته‌ها سلێمان، ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان، سلێمانی، 2015
- ماڵپه‌ڕی جینۆساید كورد، داود موراد خه‌تاری، زنجیره‌ی چاوپێكه‌وتنی ده‌ربازبووانی ئێزدییه‌كان له‌لای داعش
- به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنفرانسی لالش، 2015، قه‌زای شێخان
- جینۆسایدی ئێزدییه‌كان "گوندی كۆچۆ" ئاماده‌كردنی ته‌ها سلێمان، ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه بۆ جینۆساید‌و ئه‌نفال، هه‌ولێر، 2015
- ئه‌رشیفی تایبه‌تی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس داود موراد خه‌تاری "دۆسیه‌ی جینۆسایدی كۆچۆ"
- سه‌ردانی مه‌یدانی نووسه‌ر بۆ ئۆردگای خانكێ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌ربازبوانی تاوانه‌كانی داعش.
تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م دۆسیه‌یه، مڵپه‌ری PUKmedia سوودی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگرتووه، وه‌كو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند زانیارییه‌ك كه پێشتر له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان سه‌باره‌ت به گوندی كۆچی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
PUKmedia ئا/ لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22