riklam

تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 02:05 PM - 2018-08-15
.

.

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو له‌ تۆمه‌تبارانی ڕوداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن .

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 15-8-2018، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 7ی6ی2018 ، سه‌عات 10:30 خوله‌كی شه‌و له‌نزیك پردی وڵوبه‌ له‌شاری سلێمانی هاوڵاتی ( ك ، ع ، ش ) كوژرا، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردو وه‌رگرتنی ووته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌بوو .

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- بنكه‌ی پۆلیسی برایم ئه‌حمه‌د لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تبار (ه، ق، م) له‌دایكبووی 1990 پیشه‌ی كاسب ، كه‌ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌وتاوانه‌دا ده‌ستگیربكرێت .

تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی (د، م، ق) له‌دایكبووی 1991 كه‌ هه‌ڵاتبوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ورد له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تبار به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتووه‌، پاشان به‌هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكرێت و ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی بكرێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌كان .

ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن .
له‌لایه‌ن پۆلیسی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری تر كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌و ڕوداوه‌دا .

PUKmedia ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket