riklam

ئه‌فغانستان.. 44 سه‌رباز له‌ هێرشێكی تاڵیباندا كوژران

جیهان 01:47 PM - 2018-08-15
.

.

په‌لامارێكی چه‌كداره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای ئه‌فغانستان، كوژرانی 44 سه‌ربازو پۆلیسی لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 15-8-2018، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان بڵاویكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، په‌لاماری بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له‌ ھه‌رێمی به‌گلان له‌ باكوری ئه‌فغانستان داوه‌و به‌ھۆیه‌وه‌ 9 پۆلیس و 35 سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته‌ كوژراون و به‌ده‌یانی تریش بریندار بوون.

 وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌فغانستان روونیشیكردوه‌ته‌وه‌، دوابه‌دوای په‌لاماره‌ تیرۆرستییه‌كه‌، ھێزێكی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ھه‌رێمی به‌گلان كراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket