riklam

توركیا ڕسوماتی گومرگی سه‌ر كاڵا ئه‌مریكیه‌كان به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌

ئابوری 01:11 PM - 2018-08-15
.

.

حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕسوماتی هه‌ندێك له‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌ی ده‌ركرد ،كه‌ له‌ ئه‌مریكاوه‌ هاورده‌ی توركیا ده‌كرێن.

توركیا و ئه‌مریكا به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، په‌نا بۆ سزای ئابووری یه‌كتر ده‌به‌ن، له‌و میانه‌یه‌شدا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕسوماتی ئاسن و ئه‌له‌منیۆمی توركیا زیاد كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15-8-2018 حكومه‌تی توركیا بڕیاری زیادكردنی ڕسوماتی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی ئه‌مریكی ده‌ركرد، بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئیمزا كراوه‌.

ئه‌و كاڵایانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره‌ ڕسوماتی زیاد كردووه‌، چه‌ند كه‌لوپه‌لێكن، له‌وانه‌ ئۆتۆمبێل به‌ ڕێژه‌ی له‌ %120 ڕسواتی زیادكراوه‌، خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان به‌ ڕێژه‌ی %140، خوارده‌مه‌نیه‌كان به‌ رێژه‌ی % 60ڕسوماتی خراوه‌ته‌ سه‌ر.

هه‌روه‌ها ڕسوماتی سه‌ر بابه‌ته‌كانی جوانكاری و سابوون و شامپۆ و خه‌ڵوز زیاد كراوه‌.

له‌باره‌ی زیادكردنی ڕسوماته‌كانه‌وه‌، فوئاد ئه‌وقای جێگری سه‌رۆكی توركیا وتی:  زیادكردنی ڕسوماتی سه‌ر كاڵا ئه‌مریكیه‌كان، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ئابووریه‌ هه‌مه‌لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا دژی ئابووری توركیا ئه‌نجامی داوه‌.


 PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌/ sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket