riklam

چیرۆك بۆ منداڵان كوللـه‌ و هـه‌نگ

ئەدەب وهونەر 12:04 PM - 2018-08-15
.

.

له‌ رۆژێـكی به‌هـاردا، كـوللـه‌یه‌كی گـه‌وره‌ به‌ هـه‌نگـێك گه‌یـشت، ویستی له‌ڕێـده‌ریبكات.

كوللـه‌: ئه‌ی هه‌نگی نه‌سره‌وت، ده‌تبـینم له‌ به‌یانیـیه‌وه‌ تا ئێواره‌، خه‌ریكی كاركـردنی.

هـه‌نگ: ئه‌مه‌ كـه‌ی كێـشه‌ی تۆیـه‌؟ ئـه‌ی كـارنه‌كه‌م چـی بكه‌م؟

كوللـه‌: بۆخـۆت یـاری بكه‌.. پشـووبده‌.. پاڵیلـێده‌ره‌وه‌.

هـه‌نگ: ئه‌ی نـازانیت ئـه‌وه‌ی كـارنه‌كـات ناخـوات.

كوللـه‌: لـێره‌ و لـه‌وێ، شتـێكت ده‌ستده‌كـه‌وێتكه‌ بیخـۆیت.

هـه‌نگ: كـار به‌ لای ئێمه‌وه‌ پیـرۆزه‌.. كاركـردن ژیـانه‌.. خۆشی و شادییه‌.


كوللـه‌: تۆ رۆژ تا ئێواره‌، شیله‌ی ئه‌م گـوڵ و ئه‌و گـوڵ ده‌مـژی و ده‌یكه‌ی به‌ هه‌نگـوین. كه‌چی مـرۆڤ هه‌نگـوینه‌كه‌ت ده‌بـات و ده‌یخـوات تۆ چـۆن به‌مه‌ رازی ده‌بیـت؟

هـه‌نگ: ئێمه‌ و مرۆڤ یه‌كتریمان خۆشده‌وێت ئه‌ویش خزمه‌تی ئێمه‌ ده‌كات.. ئێمه‌ش ته‌نیا بۆ خۆمان نـاژین هه‌نگوینه‌كه‌شمان به‌شی خۆمان و مـرۆڤـیش ده‌كات.

كوللـه‌: به‌ قسه‌ی مـن بكه‌ خـۆت مانـدوو مه‌كـه‌.

هـه‌نگ: نه‌خـیر به‌قـسه‌ت ناكه‌م تۆ ده‌ته‌وێ وه‌كو خۆت ته‌مه‌ڵبم، كارنه‌كه‌م و پاڵی لێـبده‌مه‌وه‌.

كوللـه‌: من پێویسـتیم به‌ كاركـردن نییه‌ وه‌كـو تـۆش خـۆم مانـدوو ناكـه‌م.

هه‌نگ: ئه‌ی خواردنت چۆن ده‌ستده‌كه‌وێت؟

كوللـه‌: تا چاوبڕبكات ده‌غڵ و دان و باخ و بێستانه‌.. هه‌ر كاتێك برسیم بێت، به‌ فه‌ریكه‌ جـۆ و گـه‌نم،یا به‌ گـه‌ڵای ناسكی داری باخه‌كـان خـۆم تێـرده‌كه‌م.

هه‌نگ: تـۆ بـه‌ری ره‌نـج و مانـدووبوونی مـرۆڤ ده‌خـۆیت له‌ زیـان زیاتر، هیچ سوودێكت بۆیـان نییه‌ بۆیـه‌ رقـیان لێـته‌ و خـۆشـتیان نـاوێت.

كوللـه‌: مـرۆڤ مـرۆڤی چیـته‌؟ واز لـه‌م قسـانه‌ بهـێنه‌.

هه‌نگ: به‌ڵـی ئـه‌م قسانه‌ت پێـناخۆشه‌ له‌مـه‌ زیاتر رامه‌گـره‌، ده‌چـم به‌ لای كـاری خۆمـه‌وه‌ تـۆش بۆ خـۆت پاڵی لێـبده‌ره‌وه‌ و هـه‌ر زیـكه‌ زیـك بكه‌.

ره‌زا شوان
نه‌رویـج: 2015
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket