riklam

لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان ئایفۆنه‌كانیان ده‌شكێنن

هەمەرەنگ 11:22 AM - 2018-08-15
.

.

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌نگرانی ئه‌ردۆگان ئایفۆنه‌كانی خۆیان شكاند دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ردۆگان باسی له‌ بایكۆت كردنی به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مریكا كرد.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ سزاكانی بۆ سه‌ر توركیا قورستر ده‌كات ره‌جب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌نقه‌ره‌ هه‌موو ڕێوشوێنێك له‌به‌رامبه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌به‌ر و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئایفۆنی هه‌یه‌ ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا سامسۆنگ و ڤینۆس هه‌یه‌.

پاش لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌نگرانه‌كه‌ی ئایفۆنه‌كانی خۆیان وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا شكاند.

ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ بایكۆتی به‌رهه‌مه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كات.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket